0

توێژەران سەلماندویانە، ئامێری تۆمار و ناسینەوەی روخساری فڕۆكەخانەكان هیندە بەهێز نین كە بیریان لێدەكەینەوە، ئەوەش لەرێگەی فریودانی ئامێرەكانەوە بە روخساری دەستكرد.

لەم هەفتەیەدا و لە توێژینەوەیەكی نوێدا، توێژەران  لە رێگەی روخسارێكی دەستكردەوە بۆیان دەركەوت دەتوانن سیستەمەكانی ناسینەوەی روخسار فریوبدەن، ئەو كارەش بێجگە لە روخسارێكی دەستكرد و چاپكراو هیچ ئامێرێكی ناوێت.

توێژەران روخسارە دەستكردەكەیان هاوشێوەی روخساری كەسێكی ئاسایی دروستكردوە و دواتر وێنەكەیان چاپكردوە، پاش تاقیكردنەوەی ئەو روخسارە دەستكردە لە ئامێری پشكنینی چەند فڕۆكەخانەیەكی جیاواز بۆیان دەركەوتوە ئەو روخسارە توانای فریودانی ئامێرەكەی هەیە.

لەكاتێكدا توێژەرەكان دان بەوەدا دەنێن روخسارە دەستكردە زۆر لە راستییەوە نزیكە و تەنها بە وێنەیەكی ئاسایی ئەو كارە ەنجامنادرێت، بەڵام باس لەوەشدەكەن گەر كەسێك بیەوێت لەو رێگەیەوە شوناسی خۆی ون بكات و روخساری كەسێكی دیكە بەكاربهێنێت پێدەچێت سەركەوتوبێت لە فریودانی هێزە ئەمنییەكانی فرۆكەخانە.

 

ئەوەی جێی سەرنجە، لەكاتێكدا ئەو روخسارە دەستكردە توانای فریودانی ژمارەیەكی زۆر لە سیستەمەكانی ناسینەوەی روخساری هەبوە، بەڵام نەیتوانیوە هەریەك لە سیستەمەكانی ناسینەوەی روخساری مۆبایلەكانی ئەپڵ و هواوی فریوبدات.

لەگەڵ گەشەسەندنی تەكەنەلۆجیادا، مرۆڤەكان راهاتون بە پشتبەست بە ئامێرە تەكنەلۆجییەكان لە زۆر بوارەكانی ژیاندا لەسەر ئاستی تاك تا دەگاتە فەرمانگە و گەورەترین دامودەزگاكانی وڵات، یەكێك لە رێكارەكانی تێپەڕكردنی سنورەكانیش تۆماركردنی زانیارییە كەسییەكان و وێنەی روخسارە بە گشتی.


Like it? Share with your friends!

0

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format