#Gasket
گاسکێت چییە..؟
سوودی چییە..؟
نیشانەکانی خراپبوونی چیین..؟

گاسکێت ئەتوانیین پێی بڵێن پارچەیەکی میکانیکییە لەناو بازار پێی دەوترێت (کاسکێت)، کاری بریتییە لە پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان دوو ڕوو، بەشێوەیەکی گشتی ڕێگری دەکات لە دروست بوونی لیک لەنێوان دوو ڕوودا، کاتێک لەژێر کاریگەری پەستانێکدابێت (Compression).

ئێمە ئەگەر بێین بواری ئوتومبیل بە نموونە وەربگرین لەچەن جێیەک گاسکێتمان هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن…
❶ Head Gasket.
❷ Valve Cover Gasket.
❸ Exhaust Manifold Gasket.
❹ Intake Manifold Gasket.
❺ Oil Pan Gasket.
❻ Timing Cover Gasket.

لەناو ئەمانەشدا ئێمە باسی گرنگترین و دیارترینیان دەکەین ، ئەویش لەنێوان ئینجن بلۆک و سلندەر هێددایە، کە بەم جۆرە گاسکێتە دەوترێت #Head_Gasket ، کاری ئەم گاسکێتە بریتییە لە…
❶ ڕێگری کردن لە ئاودز کردنی سیستمی ساردکردنەوە بۆ ناو سلندەر.
❷ بەهەمان شێوەی ڕێگریش دەکات لەچوونی ڕۆن بۆ ناو سلندەر.

ئەم دووخاڵەش گرنگترین و پێویسترین کارێکن بۆ سەلامەتی بزوێنەر و مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ.

هێد گاسکێت بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە بەرگەی بارودۆخی زۆر سەخت دەگرێت و توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرمی سەروو (200) پلەی سیلیزی هەیە.

نیشانەکانی تێکچوونی گاسکێت…
❶ حەماوەی ئوتومبیلەکەت بەرزدەبێتەوە واتە دەچێتە بارودۆخی ئۆڤەر هیتینگەوە.
❷ ئاستی شلەی ساردکردنەوە دادەبەزێت، چونکە بەشێکی دەچێتە ناو سلندەرەکانەوە.
❸ کرداری تەقینەوەکەی ناو سلندەر بەسەرکەوتوویی بە ئەنجام ناگات.
❹ هێمای پشکنینی بزوێنەر هەڵ دەبێت.
❺ ڕۆن لەگەڵ شلەی ساردەکەرەوەکەدا تێکەڵ دەبێت.
❻ لە ئێگزۆستی ئوتومبیلەوە دوکەڵی سپی دێتە دەرەوە.

چۆن چارەسەری هێد گاسکێت دەکرێت..؟
لەڕێگای گۆڕینی بەدانەیەکی نوێ و کوالێتی باش. هەروەها دانانێکی سەلامەتیش.

بەهیوای سوودبینین.

به سوپاس و پیزانین وه رگیراوه

  1. 1


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format