كۆمپانیای نیسان، لە پەڕەیەكی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ڤیدیۆیەكی ئەزمونی ئۆتۆمبیلی X-Trail ی بڵاوكردووەتەوە، كە بەم نزیكانە دەیخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە.
بەپێ زانیارییە دزەپێكراوەكان، ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی X-Trail هەڵگری نیشانەی Rogue ی بازرگانی دەبێت و بە جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ ئۆتۆمبیلەكانی پێشووتری كۆمپانیای نیسان هەیە.
ئۆتۆمبیلەكە لە ڕێگەی كامێراكانی خۆیەوە، كە توانی پیشاندانی گۆشەی 360 ی هەیە، دەتوانێت بەبێ شۆفێر پاركینگ بكات و بوەستێت.
كۆمپانیای نیسان هەستیاری بۆ ئۆتۆمبیلە نوێیەكە دروستكردووە، كە ڕێگری لە پێكدادان دەكات، هەروەها تایبەتمەندی ساردی و گەرمی كوشنەكانی هەیە، تایبەتمەندی هەڵمی پەنجەرەكانی پێشەوە و دواوەی هەیە و سیستەمێكی مەڵتی میدیای هەیە، كە دەتوانێت بە وەگەڕخەرە جیاوازەكانەوە ببەسترێتەوە.
كۆمپانیای نیسان ئەو جۆرەی، كە بۆ ئەمریكا دابینیكردووە خاوەنی بزوێنەرێكە بە فراوانی 2.5 لیتر و كێشی 170 ئەسپ، ئەو جۆرەی، كە بۆ بازاڕەكانی ڕوسیا و ئەوروپا و ئاسیای دابین كردووە بزوێنەرێكیان هەیە بە فراوانی 1.6 لیتر و كێشی 130 ئەسپ و بزوێنەرێكی دیزڵ بە كێشی 144 ئەسپ.
سەرجەم جۆرەكانی ئەم ئۆتۆمبێلە خاوەنی گێڕی ئۆتۆماتیكی 6 گێڕن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ
1