ئەو ھۆکارانە چین کە ڕێگرن لە وەی  بە تێستی DNA ڕوفاتە دۆزراوەکانی سەماوە  بناسرێنەوە؟

یەکەم: تەمەنی  ئێسک و پروسکەکان  زیاتر لە ٣٠ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە و لە کەشێکی گەرمی وەکو سەماوە و لە ژێر خاکێکی گەرمدا کەمترین خانەی زیندوو ماوە لە ئێسک و پروسکەکان ، تا خانەی زیندوو کەم بێ ئەگەری سەرکەوتنی تێست کردنەکە لاوازترە، جگە لەوە ئەمانە سامپلی لیک و خوێنی فرێش نین پێویستیان بە شارەزایی و تەکنیکی پێشکەوتووە بۆ تێست کردن و بەراوردکردن

دووەم:  لەبەرئەوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ تێپەریوە بەسەر پرۆسەی ئەنفال ، ڕێژەیەک لە کەس و کارە نزیکەکانیان لە ژیان نەماون، واتا ئەگەر  باوک یان دایکی ئەو  ڕووفاتە دۆزراوانە لە ژیان نەمابێ ، بۆ بەراورد کردن لەگەڵ خزمی دورتر کارێکی ئاسان نییە، جگە لەوەش زۆربەی  ئەنفالکراوەکان ھیچ ڕزگاربوویەک لە خێزانەکانیان نییە، چۆن و بە شێوە و میکانیزمێک بە بەراوردکردن بناسرێنەوە؟

سێیەم: ساڵی پار وترا پزیشکی داد لە بەغداد بڕیاریانداوە  لەماوەی  مانگ و نیوێکدا ھەموو ڕوفاتەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ کەس و کاریان کە ئەمە بەڵێنێکی نادروستە داویانە. ئەو تیمەی پزیشکی داد لە بەغداد  پێش تێست کردنی  ڕوفاتەکان ، سەرەتا ئەبێ سامپلی کەس و کارەکان وەرگرێ پرۆفایلەکان بکاتە ڕیفرێنس سامپڵ،  ئەویش پێویستە تەنھا سامپڵی خوشک یان برا، دایک یان باوک ی ونبووەکان وەربگیرێ. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ژمارەیان ھێندە کەمە ھەروا بە ئاسانی تەواو بکرێ؟  جگە لەوەش کولفەیەکی زۆری تێ ئەچێ چونکە تێستی دی ئێن ئەی تێچووی زۆرە!!!

ئەگەر بەسەر ئەو سێ ھۆکارەی سەرەوەش زاڵ بن و ڕێکارەکان  بە زانستی بگیردرێتەوە بەر، ئەوا لەو ژمارە زۆرەی ڕوفاتانە تەنھا ڕێژەیەکی زۆر کەمیان ئەتوانرێ دیاریبکرێ سەربە چ خێزانێکن ئەویش ئەگەر کەسی نزیکیان لە ژیان مابێ.
ئەگەر لە داھاتوودا لە ڕاگەیاندنەکان ئەوە بلاو کرایەوە کە ڕوفاتەکان لەرێی تێستی دی ئێن ئەی وە  گەڕێندراوەتەوە بۆ کەس و کارەکانیان ھەرگیز بڕوا مەکەن، لەو کاتەیا گومانتان بچێتە سەر بازرگانی کردن بەسەر ئەو ڕووفاتانە, ھەر وەک چۆن لە ساڵانی پێشووتر  بە ھەرەمەکی ژمارەیەک ڕووفات گەڕێندرابووە بۆ کەس و کارەکانیان بێ  ئەوەی ھیچ تێستێکی DNA یان بۆ بکرێت و  سەدان ھەزار دۆلاریشی بۆ تەرخان کرابوو!!!!

چالاک محێدین
بەکالۆریۆس لە زانستی پزیشکی تاوان  /بریتانیا
ماستەر لە زانستی DNA / بریتانیا


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format