یەك چەكوشی وەشاند و 10000$ ـی وەرگرت..!


11111

بزوێنه‌ری ( مه‌كینه‌ى) پاپۆرێكى گه‌وره‌ له‌ كار كه‌وتبوو، خاوه‌ن پاپۆره‌كه‌ زۆر كه‌سى شاره‌زاى له‌ كاروبارى بزوێنه‌ر ‌ هێنایه‌ سه‌رى كه‌سیان بۆیان نه‌خراوه‌ كار.

دوا جار كابرایه‌كى پیریان بانگ كرد كه‌ هه‌ر له‌ گه‌نجیه‌وه‌ خه‌ریكى چاكردنه‌وه‌ى بزوێنه‌رى پاپۆره‌كان بوو، كابرا به‌ جانتایه‌كى گه‌وره‌ ئاماده‌ بوو.

له‌ ژێر چاودێرى دوو كه‌س له‌ خاوه‌نى پاپۆره‌كه‌، كابراى پیر ده‌ستى كرد به‌ پشكنینێكى وردى بزوێنه‌ره‌‌كه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌، دواتر گه‌راوه‌ له‌ جانتا گه‌وره‌كه‌ى یه‌ك چه‌كوشى بچوكى ده‌رهێنا ، به‌ هێواشى به‌ چه‌كوشه‌كه‌ى له‌ شوێنێكى بزوێنه‌ره‌كه‌ى دا، ئیتر بزوێنه‌ر ه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌ كار كردن.

دواى هه‌فته‌یه‌ك كابراى پیر داواى ده‌هه‌زار دۆلارى ده‌كرد وه‌ك هه‌قده‌ستى كاره‌كه‌ى ، خاوه‌ن پاپۆره‌كه‌ زۆر توره‌ بوون وتیان پاره‌یه‌كى زۆره‌ بۆ ئه‌و تۆزه‌ كاره‌. داوایان له‌ كابرا كرد به‌ درێژى هه‌قى ئه‌و ده‌ هه‌زار دۆلاریان بۆ بنوسێت كه‌ چى كردوه‌. كابرایى پیرش وه‌لامى به‌مجۆره‌ داناوه‌ له‌ پسوله‌ى كاره‌كه‌ى

لێدان له‌ چه‌كوشه‌كه‌ : ته‌نها 1 دۆلار

دۆزینه‌وه‌ى شوێنى لێدانه‌كه‌ : 9999 دۆلار

كه‌واته‌ له‌ ژیاندا زانین و شاره‌زایی پێش خۆماندوو كردن ده‌كه‌وێت.
خۆماندوو كردن گرنگه‌ ، به‌ڵام له‌و گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ بزانیت له‌ كوێ و له‌ چ بوارێك خۆت ماندوو ده‌كه‌یت.

comingson news

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format