بریكارەكانی كۆمپانیای لادا، لە مۆسكۆ دەستیان بەفرۆشی نوێترین بەرهەمی لادا كردووە كەئۆتۆمبێلێكی پاڵنەری چوارییە و یەكێك لەئۆتۆمبێلە گونجاو و شیاوەكانە لەڕووی توانا و نرخەوە.
لادا (XRAY Cross) بەهەیكەلێكی سەرنج ڕاكێش كەدرێژیەكەی 4 مەتر و 14 سانتیمەترە و 1 مەتر و 98 سانتیم پانی و 1 مەتر و 64 سانتیم بەرزییەكەیەتی، بەچوار تایەی قەبارە 17 ئینجی ویل كرۆم بەردەستە .
كابینەی ئۆتۆمبێلەكە فراوانە و تیایدا 5 سەرنشین بە ئاسوودەیی جێیان دەبێتەوە و كوشنی شۆفێر تایبەتمەندی وەرزشی دراوەتێ و تەواوی كوشنەكانیش جوڵە و كارپێكردنیان كارەباییە.
شاشەی هەستەوەری تایبەت لەڕووكاری شۆفێردا بوونی هەیە و گرێدەدرێت بە سیستمی ئەندرۆید و لە خۆگری وای فای و كارپێكەری سیستمی دەنگی یاندێكسە.
لادای نوێ، لە خۆگری سیستمەكانی هەڵسوڕێنەری تەگەری دوانی و چواری، دژە خلیسك، دیاریكردنی ئاڕاستەكانی رێگەوبان، ساردو گەرمی جام و ئاوێنە و كوشنەكان، دیاریكاری ماوەی پێش و دوای ئۆتۆمبێلەكە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی دیكە و كامێرای هەستەروەی پێشوو دوایە.
بزوێنەری ئەم بەرهەمە نوێیەی لادا، بە دوو جۆر بەردەستە كە هەردووكیان پەیوەستی گێربۆكسی ئۆتۆماتیكی 6 نمرەیی كراون، بە قەبارەی 1.8 لیتر بە توانای 122 ئەسپ و 1.6 بە توانای 113 ئەسپ.
بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیك لهم لینكه بكه