نوسینی: حسێن عمر

لە شوێنێکا لە مەملەکەتی خەیاڵی تێکلاوی ئاژەڵ و مرۆڤدا..لە شوێنێکی ئەم رووی زەمینە رۆژیک وەک رۆزێکی ئەمرۆمان دانشتوانی دەوروبەری دارستانێک لە تێکلاوی سیفەتی ئاژەڵى دڕندەو مرۆڤدا کۆبونەوە. لە زوڵم و ستەمی پاشا رێویەک لە کۆمەڵە مرۆڤێک کە چۆن شکایەتی لێ بکەن، چونکە پاشا رێوی دوو سیفەتی لە خۆی کۆ کردبۆیەوە سیفەتی رێوی کە لە زگماکەوە بۆی گوازراوەتەوە حەزی بە دزینی خواردنە وەک هاوشێوەی خووەکى دزکان هەرچەندە پارەو پولى هەیبێت دزی تەرکی ناکات..خەلکی ئاوایی لە ترسا باسی تەختی پاشایەتیان نەدەکرد بە حیساب بۆ رێوی ماوەتەوە لەشەرو تێکۆشانی شێرەپاشای پێش خۆی..بەڵام زۆریش لێی نیگەران بوو چونکە، رێویە پاشا لەکاتی دزینی مریشک و کەلەشێرو جوجک خواردندا هەردەم دام و دەستەی دوای خۆی هەموو شتێکیان لە دوای خۆیان ئەشکان و ئەبرد، بۆیە خەڵکى ئاوایی کەوتنە خۆ وتیان تەختى پاشایی بۆ ئەو موڵکی دارستانیش هەر بۆ ئەو، بەلام خەریکە ئێمەش ئەکا بە موڵکی خۆی..هەر عەرززو ناموسمان لە دەست ئەمێنێ بۆیە پێویستە شتێک بکەین تا ئەو سنورەش نەبەزێنێ .. بەڵام کێشەکە ئەوە بوو ئەگەر شاکایەت بێ شکایەتەکەش هەر ئەبێ لەلای رێویەپاشا و پیاوەکانی بکەن، چونکە دوای نەمانی حەکیمان و نەبونی شێرێکی لێهاتوو و ئازا لە دارستانەکە هەر رێوی خۆی بوو بەسەر کردە بە ناوی خزمەتی پاشاو ئاوایی لە رابردوو، بۆیەش بەناوی تێکۆشانی رابردوو توانی بپۆشێ پێستی پاشاى شێری مردوو و خۆی لە خەڵکەکە بکا بە شێرە پاشا. خەڵکیش لەبەر شەرمی تێکۆشانی کۆچکردوی شێرە پاشا و خزمەتی رێوی بۆ بەشێر، دەنگیان بە خشیى بە رێوى بۆ وەرگرتنی تەختی پاشا!! ئیترناویان دەبرد بە رێویە پاشا چونکە چاریان نەبوو لە ترسا. ئەوە بوو رێویەکە هەر دەیویست وەک پاشا خۆی رەفتار بکات بەلام نەی دەتوانی چونکە ڕەچەڵەکی رێوی بوو لە جیاتی ئەوەی ڕاوی بە دەست و بازووی خۆی بکات وەک شێرە پاشا هەر کەبرسى دەبوو دەچووە دزین و خواردنی ماڵی ئاوایی لە مریشک و جوجک وتەیری و باڵندە بەوەش نەدەوەستا لەکاتی دزینەکانیشی کلکی شێرەکەشی لە کلکی خۆی دەبەست تا لەکاتی دزین قوتی بکاتەوە خەڵک بزانێ کە کێ هاتووە ئەوە رێویە دز نیە بەلکو پێستی پاشا …خەلک لە ترسی دارو دەستەی وەک گورگی هارو سەگی بەرڵاو کەمتیارو دەستەی راوێژکاری قەڵە رەشەکە و ناوبانگەکەی دەبیسترا قوربانیان بە جوجک قەل دەدا، ناچار بوون ئەوشیان پێ قەبوڵ دەکرا ،تا رۆژێک لە دزینا رێویەکە لە خۆبایی بوو بە کڵکی شێرەکە وای زانی بالفعل شێرە کەوتە شکان و سوتان و تێکدانی کەل و پەلی ئاوایی و خواردنی مەرو مالات و مانگا نەک ئەوەش درندە برسیەکانیش بەدواى خۆى داهێنا ئەوانیش دوای ئەو ئەوەی مابا دەیانخوارد و دەستیان پیا دەهێنا بۆ خەڵکی ئاواى کاسبکارو رەش و روت هیچ نەدەما، ئەوەش بوو مایەی نیگەرانی خەڵکی بێ چارە بۆیە کۆبونەوە تا شتێک زوو بکەن هەرنا شکایەتێک نەوەک شێرە رێوی بە تەواوی خۆی لێی تێک بچێ اوجارە وابزانێ تەواو درندیە و خەڵکی ئاواییش بخوا ..حەکیمێکی ئاوایی وتی پێویست ناکات شکایەت بکەن چونکە رێوی دەست لە کلک و پیاوەکانی هەڵناگرێ و کلکیش هەر شایەتی بۆ رێوی دەدا..بۆیە ئەوجارە کە رێوی هات بە پێستی شێر پاشا و دەمی گورگی هارو سەگی بەرەلاو کەمتیاری بێ وەفا کلکێک ببڕن و ناشیرینی بکەن تا شەرم لە خۆیان بکەن بۆ دونیا و پیاوەکانی بێنەوە هۆش خۆیان ئەوە رێویە نەک پاشا و خوا لەشەری دورمان بخا… ئەو بوو پلانەیان دارشت و جێ بەجێ کرد لەکاتی دزینێکی تردا کلکیان بڕی و رووداوەکە وەک دەنگی دەهۆل بیسترا …شێرە رێوی تورە بوو لەو هەتککی پێی کرا، نەک کەلک بەڵکو ترسا لە دەستی بچێ تەختی پاشا بۆیە رێوی بە دەنگە رێویکەی خۆی وەک شێر نەراندی وەک زورنای شکا.ئەهلى ئاوای کۆ کردەوە تا بە شکایەت کردن و یاسا تۆڵەیان لێ بکا، نەک هەر خواردنی جوجک و مریشکی ئاوایی بەڵکو تەواوی ئاوایی کەرەنتینە و حەلال بکات، بەڵکو بە مەحکمەی خۆی تەواو هەمویان بکە بە کۆیلەی رێویە پاشا. محکمەی دانا… لە پێش چاوی هەموو دونیا . .رێویە پاشا خۆی دزو و پاشاو داوکار بوو و خەڵکی ئاوایی داوایان لەسەر قەید کرابوو لەلایەن قازی دادگا کوری مامی پاشا محکمەی بۆ داتراشرابوو، تا ئەوجارە بە تەواوی ئەهلی ئاوای فزەیان لێوە ببرێت و بیانکا بە کۆیلە نەک ئەگەر جوجک و مریشکیان خورا قسە نەکەن، بەڵکو نابێ نوقەشیان لێوە بێ ئەگەر مەرو مالات و زراعەتیشان سوتێنرا، بە نیەتى هەمویان تاپۆ دەکرێن لە سەر پاشا.
کورە مامی شێرە رێوی کەوتنە محکمە و دعوا، تۆمەت دیاربوو کە کلکی سەگێکى شێرە رێوی بڕ درابوو.. تۆمەتبارانیان هێنا بە زەبری گورگی هارو سەگی بەرەلا و کەمتیاری بێ وەفا کە بیسەلمێنن کەلکی سەگى رێوی لەلایەن ئەهلی ئاوایی بڕدرا، کە ئیتر ئەوە خیانەتە چونکە مانای شکانی شکۆی دارستانە و دەستپێکی لە ناوچونی هێز پارێزی بنەماڵەی پاشارێویە و رێخوشکەرە بۆ هێنانى دەستى بێگانە و ناحەزانی مەملەکەتەکیان….ئیتر بە هێزی محکمەو یاسا ویستیان سەروەت وسامانی اهلی ئاوایی بەش بکەن لە نێوان خۆیان وەک برا، مەحکمە دەستی پێکرد بە نیشادانی سەگێک کە کلکی بڕدرا، تا بیسەلمێنن یاسا شکاوە بە تاوانی خەلکی ئاوایی… وایان زانی تەواو نەک جوجک و مریشک و مەر بەڵکو حەلالیان کرد نەک هەموو داهاتی ئاوایی بەڵکو ژیانیشان کڕدرا، بەلام حەکیمی خەڵکی ئاوای هاتە دەنگ لە پیش جەمعی دونیا گۆتی تاوانمان چیە رێویە پاشا؟ گۆتی ئەوە نیە کلکی شەگێکم بڕا! حەکیم گۆتی رێویە پاشا ئایە پاشا یەک کلکی هەیە یان دوو کلکی بە زیا وتی یەک کلکە ئەوەی تریان ئی سەگمە بڕدرا، حکیم گۆتی رێویە پاشا ئێمە کلکی تۆمان نەبریە لە تەختا تا ئێستا بۆ تۆبوو وەک میراتیش بۆ نەوەتە… ئێمە کلکی پاشامان نەبڕیوە لە دزیا تۆی پاشاش باوەر ناکەم قەبوڵ بکەی سەگێگ دزی بکات بە ناوی رێویە پاشا لە پیش چاوی دونیا… دوای مداوەلەی محکەمە بڕیار درا کە خەڵکی ئاوایی بخەنە ناو کەرەنتینە!!! خەڵکی ئاوایی سەریان سورما لەجیاتی وەرگرتنی ماف و ئەرکی پاراستنیان لەسەر حکومەتی رێویە پاشا، کەرەنتینەشیان بەسەر سەپێنرا. خەڵکی ئاوایی حەپەسان وتیان باشە ئێمە وەک خەڵکى کوردستان نەخۆش نین بەڵکو وتومانە ئیتر با کەس بە ناوی پاشا دزی نەکات . و ئەوەی هەمان بوو نەمان ما بۆ ئیوەش قەرز ئەدەینەوە، ێیتر بۆ سەرەرای ئەمە دەمانخەیە ناو بازنەی کەرەنتینەى داخراو…وسەریان سورما لە عەقلی رێویە پاشا کە هەموو داهات و سەروەت و سامانى ئاوایی بردوەو و بەندیشیان دەکات! وتیان باشە فەرقمان چیە لە ماف؟… رێویە پاشا بە شانازیەوە وتي فەرقی من و ئێوە لەوە دایە کاتێک من بۆ شتێک دێم دوو رێگا دەکەمە پیادە ئەوەی پێی دێم و ئەوەی بۆی دەردەچم..وئەوەش بزانن ئەوەی خزمەتکاری کەلکی سەگى من نەبێت دەیکوژم لە برسا. خەڵکی ئاوای خەریک بوو تسلیم بن لە ترسا نەوەک رێویە پاشا مناڵەکانشیان بکا بە کۆیلە و هانیان هێنا بۆ حەکیمی ئاوایی وتیان حەکیم بۆ ریش چوین کەچی رێوی وا خەریکە سمێڵیشمان ئەتاشێ، و ئێمە بە حبساب کلکی سەگى پاشامان بڕى ، کجی دەرچوو کلکی سەگی پاشا زۆر گرنگترە لە بوونى ئێمە و ئایا دوو رێگا ئەوە بوو مەبەستی لەگەڵ ئێمە؟؟ حکیم ووتی نەخێر رێوی لەکاتی دزینی چەند ساڵەى ماڵەکانمان لە کۆڵیت و تەوێلە دوو رێگا دروست دەکرد لە دەزینا یەکەمیان دەرگای هاتنە ژورەوە و دەرگایەکی تریش دروست دەکات بۆ چوونە دەرەوە هەر بۆیە لە جاری یەکەم ئەوەی ئیوە واتان زانى کلکی سەگی پاشایە بریوە دەرچوو کلکى رێوی پاشا بوو نەک سەگەگەکەی بۆیە هاورى لێ هەستا. لەوەش ترسا کە ئێوە پێتان زانیوە چۆن دەگرن دزیکردنى پاشا… زانیتان دەرچوو لە دەرگای دەواوە… خەڵکی ئاوایی ووتیان چار چیە ئەی حکیم بمرین لە کەرەنتینەی رێوی پاشا یان استئاف بکەینە تاکو دەربازمان بێت لە کەرەنتینە.
حکیم وتی کێ رێوەی هێنایە تەختی پاشا؟؟ وتیان دەنگی و پشتیوانی ئێمە حکیم وتی دەنگاتان هەڵبڕن و بیکەن بە موزاهەرە ئەو کات رێوی لێی تێکدەچی لە دزیا و پێشی مەگرن لەدەرگای چونە ژورەو بەڵکو بۆی بوەستن لە دەرگای دەرچونەوە ئەو کاتە بەراستى ئەکەویتە تەڵە و ئەگیرێ بە جورمی مشهود دەکەون وەک یاری دۆمینە بگرە لە گورگی هار و سەگی بەرەڵاو کەمتیاری بێ وەفا هەموو دەکەون بە عەرزا.
وتیان حکیم: باشە بۆ رێوى بە دوو دەرگا دزی ئەکات؟
کیم وتى : رێوى دارستان کاتى دێتە دزینى مرۆفەکان و سەردانى کۆڵیت ئەکا دوو کون دروست دەکا یەکیان بۆ هاتنە ژورەوە و ئەوەى تریان بۆ راکردنە و هیچ کات رێوى بەو شوێنە ناچێتە دەرەوە کە لێى هاتۆتە ژورەوە مرۆفیش حیکمەى هەر لەوە وەرگرتووە بە دەرگاى دزى ئەچێـتە ژورەوە بە دەرگاى یاسا دێتە دەرەوە بۆیە کەس بۆى ناگیرێ.
وتیان باشە حکیم حەلى کۆتا؟ حکیم گۆتى دەنگ هەڵبڕن بۆ ئاشکردنى دەرگاى دزین و دەگاى دوا. و دز زۆر ترسنۆکە بەرامبەر خاون مافی جوجکیشا.
وتیان حکیم ئەى حوکممان بە کەرەنتینە؟؟ حکیم وتى : کەرەنتینە سێبەرى وەهمی ترسی رێوەیە پاشایە سێبەرى راستى لاى ئێوەیە.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format