وه‌رنه‌ داوامان

ئێمه‌ به‌حورمه‌تین و ته‌مه‌نمان هه‌ڵكشاوه‌ و كه‌س ‌ نایه‌ته‌ داوامان.
مه‌كته‌ب هه‌یه‌ له‌م شاره‌ 40 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌، 27 یان قه‌یره‌ن و 40 ساڵ له‌ ته‌مه‌نی تێپه‌ڕیوه‌ و كه‌س نایه‌ته‌ داوایان.
ده‌می هه‌ر گه‌وادێك ده‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌ڵێ‌:
جوانی هیچ نیه‌. ته‌نیا بنه‌ماڵه حەيا و حورمەت ‌ شه‌رته‌. كه‌چی درۆ ئه‌كه‌ن.
هه‌رچی هه‌واداری ئۆژين نه‌وزاد و شاباز زه‌مانیه‌، شوو دەكەن، كەچی ئيَمەى هه‌واداری گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردین ماوینه‌ته‌وه‌.
دەست خەنە سەر دلڵتان ئیتر له‌مه‌ودا عاده‌یش نابین. تاك تاكمان شوو دەکەين، ئەويش چاوەڕوانی كورِيێكين كه‌ له‌ ئه‌وروپا لەگەڵ هه زار کچا ڕای بواردووە ، يەك زەڕە سیقه‌ی به‌ كچ نه‌ماوه‌ ئەزانێ ئێمە سەلامەتين.
ته‌له‌فۆن بۆ باوكی ده‌كات و ده‌ڵێ‌: كچێكی كوردم بۆ بدۆزنه‌وه‌. ته‌مه‌نيشى هه‌بێت قه‌یناكه‌. به‌و شێوه‌ تاكەتاکەمان شوو ئه‌كه‌ن.
جا كه‌ ده‌بین به‌ ژنی.. ئێمه‌ ناتوانین وەک ئه‌و قه‌حبانەى دەرەوە سێكس بكه‌ین ته‌ڵاقمان ده‌ده‌ن.
هه‌زاران كه‌س هه‌یه‌ له‌م شاره‌ شه‌هاده‌یان نیه‌، ته‌نیا له‌وانه‌یه‌ له‌ به‌رخوشكێكی جوانی، یان خه‌سووی كچه‌كه‌ی سەرف دەبێ.
باوه‌ڕتان هه‌بێت. چوونه‌ته‌ ناو ماڵ و مناڵی خۆیانه‌وه‌ و پێیه‌كیان له‌ توركیایه‌و پێیه‌كیان له‌ ئێرانه‌. كه‌چی ئێمه‌یش ته‌مه‌نمان 45 ساڵه‌ ده‌بێت پرچی سپی بهۆنینه‌وه‌. ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌رزی سنگ و مه‌مكمان ناكه‌ین و قنمان با نایه‌ین. بەته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ حورمه‌تین، ده‌مێنینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر منیش بچمه‌ ساڵۆن و بۆتۆكس بكه‌م، هه‌زاری وه‌ك ئه‌وان ئه‌خه‌مه‌ گیرفانمه‌وه‌. به‌س من نامه‌وێ‌ شان دابنێم و گۆشتی زیاده‌ بخه‌مه‌ سه‌ر ڕانم.
پیاوی كورد ته‌نیا زەکەری ئیش ده‌كا. هه‌موویان درۆ ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌ڵێن ئه‌خلاق شه‌رته‌. ئه‌وان ژن له‌به‌ر كۆمه‌ڵ ده‌هێنن نه‌ك خودی خۆیان ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی بڵێن ژنه‌كه‌ی جوانه‌ و باڵای به‌رزه‌ و چاوی شینه‌ و كه‌شخه‌یه‌. هه‌موو ژنێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ‌ ده‌توانێ‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌رده‌وام وا ده‌مێنێته‌وه‌؟!
نه‌خێر دوای ده‌ ساڵ ئه‌ويش ده‌بێته‌ پیره‌ ژن و ده‌م‌وچاوی منیش كه‌ سوراو ناكه‌م وه‌كخۆی ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌و په‌نده‌ ڕاسته‌ كه‌ ئه‌ڵێ‌ كورد زاكیره‌ی له‌ زه‌كه‌ر‌یدایه‌. ئیتر من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نیم مناڵ بخه‌م باوه‌شمه‌وه،‌ چونكه‌ ته‌مه‌نم له‌ بێئومێدی نزیكبوه‌ته‌وه‌
خه‌تای من نیه‌، لەوانەیه‌ خەتاى تؤيش نەبێت، خه‌تای ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ كه‌ تیايدا ژیام.

نووسینی خاتوو: ئه‌رخه‌وان عومه‌ر


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format