وەرگێڕانی بورهان عادل

 

ئەڵێت مشکێک بەباوەڕ بوونێکی زۆرەوە بەشێرێکی ووت: ڕێگەم بە ئەی شێری مەزن قسە بکەم، بەو مەرجەی هەرچیم ووت نەمکوژیت؟
شێر ووتی: قسە بکە ئەی مشکی ئازا و چاونەترس.
مشک ووتی: ئەتوانم لەماوەی یەک مانگدا بتکوژم..!!
شێر بەم قسەیە زۆر پێکەنی و بەلەخۆبایی بوونێکی زۆرەوە ووتی: ئەی مشکی بچووک، تۆ من بکوژیت؟؟!!
مشک ووتی: بەڵێ تەنها یەک مانگ خۆت ڕابگرە جا بزان چۆن ئەتکوژم….
شێر ووتی: ڕازیم بەو مەرجەی ئەگەر لەماوەی ئەو مانگەدا نەتتوانی بمکوژیت من تۆ ئەکوژم؟؟!!
ڕۆژان تێپەڕی و هەفتەی یەکەم شێر بەس پێ ئەکەنی بەقسەکانی مشکە و لێرە و لەوێ بەگاڵتەجاڕیەوە ئەیگێڕایەوە بۆ ئاژەڵانی دیکە.

هەفتەی دووەم شێر لەخەونەکانیدا ئەیبینی کەمشکێک بەڕاست ئەیکوژێت، بەڵام ئەو ووتی: هیچ نییە هەر خەو و خەیاڵاتە و بابەتەکەی بەهەند وەرنەگرد؟

هەفتەی سێیەم ترس و دڵەڕاوکێ شێری داگرت و هەندێک جار لەبەر خۆیەوە شتی ئەوت، لەخۆی ئەپرسی تۆ بڵێی ڕاست بکات، تۆ بڵێی مشک بە چ فێڵێک بمکوژێت و دەیان ختوورەی دیکەی بەدڵدا ئەهات!!!

هەفتەی چوارەم شێر بەشێوەیەکی زۆر ترساو و پەشۆکاو و لاواز دەرکەوت.
لەو ڕۆژەی کەدیاری کرا بوو ئاژەڵەکان لەگەڵ مشکدا چوون بۆ لای شێر…
بەچاوی خۆیان بڕوایان نەکرد پاشای دارستان و شێری مەیدان بووەتە لاشەیەکی سارد و سڕ و مردوو؟ چۆن ئەمە ڕوویدا؟؟

ئەو کات مشک و ئاژەڵەکان هەموویان گەشتن بەو ڕاستییەی چاوەڕێ کردنی کارەسات و پێشهات و بیرکردنەوە لەناخۆشی تووندترین سزا و ئەشکەنجەیە بۆ ڕووح…؟؟

ئایە زانیت کێ شێرەکەیە؟

شێرەکە کەسایەتی خۆته کەئەبێت بەهێز و بەتوانا و خۆڕاگر بێت.
مشکەکەش ترس و دڵەڕاوکێ و لاوازی خۆتە لەو شتانەی وەک کۆرۆنان..؟
بۆیە خۆش ڕابێرە، مەترسە و بیر لەو شتە مەکەرەوە کەدێت..
تەنها بیرت لای ئەو ڕۆژە بێت کەتێیدای و بەردەوام گەشبین بە و ئاسوودە بژی…
وە ئەوەش بزانە(بیرکردنەوە و پەژارە دەردە.. دڵنیایی و گەشبینی دەرمانە.. خۆڕاگریش هەنگاوەکانی چارەسەرییە).

لەعەرەبیەوە وەرگێڕاوە


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format