كوا….؟

 

به‌كر ده‌روێش

ئەم بەیانیە چووم بۆ فڕنی نان بکڕم سەیرم کرد، نەکراوەتەوە، کۆمەڵێ خەڵک لەوێبوون، ویستم بپرسم بڵێم کوا فڕنی نەکراوەتەوە، هەر ئەوەنەم خۆشبوو وتم کوا؟ خەڵکەکە پێکەوە ووتیان چی؟ #٤۰۰_ملیارەکە ڕۆی خوریا..وتم چوارسەتی چی ؟ خەنینەوەو وتیان ئەڵێی ئاگات لێی نییە، دنیا پڕە، کوا #٤۰۰_ملیارەکە چی لێهات؟
گەڕامەوە بەدەم ڕێگاوە سەرێکمدا لەدوکانی میوە فرۆشەکە ویستم هەندێ میوەو سەوزە بکڕم..سەیرمکرد سێوی نییە، پرسیم کوا…..؟ ڕستەکەم تەواو نەکرد، بڵێم کوا سێوت نییە..؟ دووسێ کەس دایان لەقاقای پێکەنین و بەکۆرس وتیان #٤۰۰_ملیارەکە ئەڵێی خوریا، لووشان کرد، منیش خەنیمەوەو وتم کێ لووشی کرد؟ خاوەن دووکانەکە ووتی وەک هەشت دەفتەرەکەی مام ڕەشاد خوریا..
گەڕامەوە ماڵەوە خێزانەکەم پرسی کوا…؟ وتم #٤۰۰_ ملیارەکە ئەڵێی؟ مشک خواردی..پێکەنی و وتی چوارسەت ملیاری چی؟ وتم ئاگات نییە، دنیا پڕە، عالەم ئەپرسێ کوا چی لیهات چوارسەت ملیارەکە..
وتی ڕۆنمان نەماوە، بچۆ ڕون بکڕە، چووم بۆ دوکانەکەی شۆڕش پەنجاعەلی، پرسم کوا…شۆڕش نەیهێڵا قسەکەم تەواوکەم وتی چی؟ #٤۰۰_ملیارەکە ئەڵێی؟ وەڵا منیش نازانم بەڕاست کوا چیلێهات بۆ دیارنەما…مام ئەحمەد لەوێ بوو پێکەنی و وتی نەک چوارسەت ملیار چوار هەزار ملیاریش بنێرن دیارنامێنێ و ئەخورێ، ئێرە سێگۆشەی بەرمۆدایە؟؟
گەڕامەوە ماڵەوە سەیرێکی فەیسبووکەکەم کرد بینیم میللەت هەمووی ئەپرسێ…
کوا #٤۰۰_ملیارەکە چی لێهات؟


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format