دادوه‌ر : گۆران علیی

*دادوه‌رى دادگای كه‌تن له‌ كه‌لار

له‌ وه‌ته‌ى كوَمه‌ڵگا هه‌یه‌ و تاكه‌كانی ئه‌و كوَمه‌ڵه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین و له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ، تاوان بوونی هه‌بووه‌ ، ئه‌مه‌ش بوَ كوَمه‌ڵگا شتێكی چاوه‌رِوانكراوه‌ به‌و پێیه‌ى مروَڤ حه‌زی خاوه‌نداری و بالاَده‌ستى و پێگه‌ى كوَمه‌لاَیه‌تی هه‌بووه‌ وده‌بێت، بوَیه‌ له‌م رِوانگه‌وه‌ بوونی رێكخه‌رێك پێویست بووه‌ بوَ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی تاكه‌كانی كوَمه‌ڵگا رێكبخات ، لێره‌وه‌ گریمانه‌ى بابه‌تى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند ئه‌و رِێسایه‌ وه‌كو رێكخه‌رى په‌یوندیه‌كان ده‌ناسرێت ، چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت بوَ ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌ ؟! ئه‌وه‌ى ئێستا زیاتر باسى ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمه‌كانه‌ و زیاتر له‌ وولاَتانی رِوَژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست ، بریتیه‌ له‌ ( یاسا ) و ( شه‌ریعه‌تى ئیسلامی ) ، رِه‌وتێك پێی وایه‌ ته‌نها ده‌بێت شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌رقه‌رار بكرێت بوَ كه‌مكردنه‌وى تاوان و یاسا به‌ لاواز ده‌زانن ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك پێی وایه‌ شه‌ریعه‌ت ناكرێت بوَ سه‌رده‌می ئێستا بگوونجێت و به‌ دواكه‌ووتووى وه‌سفى ده‌كه‌ن ! ، لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت هه‌ندێك خاڵ بخه‌مه‌ رِوو ، كه‌ بریتیه‌ له‌ جیاوازى نێوان ( شه‌رعه‌ت و یاسا ) بوَ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌ ئه‌نجامى كامیان باشترن بوَ ئه‌و مه‌به‌سته‌:
یه‌كه‌م : ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى شه‌ریعه‌ت له‌ خوَی گرتووه‌ زوَر فراونتره‌ له‌ یاسا ، چونكه‌ یاسا ته‌نها گرنگی ده‌دات به‌ رِێكخستنی په‌یوه‌ندی مروَڤه‌كان ، واتا مروَڤ له‌ گه‌ڵ مروَڤ ، به‌َلام شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتى سىَ په‌یوه‌ندی رێكده‌خات ئه‌وانیش ( په‌یوه‌ندی مروَڤه‌كان له‌ گه‌ڵ یه‌كتر ، په‌یوه‌ندی مروَڤ و خودای خوَی ، په‌یوه‌ندی مروَڤ له‌ گه‌ڵ خودی خوَیدا ) بوَیه‌ كاتێك مروَڤێك بیر له‌ تاوان ده‌كاته‌وه‌ شكاندنی یاسا ئاسانتره‌ بوَى له‌ شه‌ریعه‌ت ،چونكه‌ شكاندی یه‌ك بازنه‌ى چاودێری ئاسانتره‌ له‌ سىَ بازنه‌ ، بوَ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت تاوانی دزی ئه‌نجام بدات ، ئه‌گه‌ر په‌یوندی خوَی له‌ گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵه‌ دزراوه‌كه‌ رێگای بدات ئه‌و تاوانه‌ ئه‌نجام بدات ، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی خوَى له‌ گه‌ڵ خودی خوَیدا یان له‌ خوڵقێنه‌رى خوَیدا رِێگای نادات ، به‌لاَم بوَ یاسا ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتى بوونی نیه‌ ، بوَ نموونه‌ كاتێك هاولاَتیان به‌ شه‌ریعه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كانیان رێكخرابێت پێویستی به‌ چاودێری كامێرا نیه‌ بوَ جێبه‌جێكردنی ده‌قه‌كانی ، به‌ پێچه‌وانه‌ى یاسا ، كه‌ له‌ كاتی بچرانی وزه‌ و نه‌مانی كامێرا ده‌بینرێت چى رِوو ده‌دات ته‌نانه‌ت له‌ پێشكه‌ووتوترین ولاَتانى دونیا .!
دووه‌م : یاسا له‌ رِووى بوونی ، ده‌كه‌وێته‌ پاش بوونی كوَمه‌ڵگا چونكه‌ كوَمه‌ڵگا خودی خوَی خوڵقینه‌رى یاسایه‌ و رِوانینی كورتخایه‌نه‌ بوَ رِووداوه‌كان و پێشبینی داهاتوو ناكات ، ته‌واو ، به‌ پێچه‌وانه‌ى شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ، كه‌ ئامانج لێى جگه‌ له‌ رێگری كردن له‌ ئه‌نجامدانی تاوان بریتیه‌ له‌ به‌روه‌و پێشبردنی كوَمه‌ڵگا به‌و پێه‌یه‌ی خوڵقێنه‌رى مروَڤ دانه‌رى شه‌ریعه‌ته‌ و پێشبینى رِووداوه‌كانی داهاتووش ده‌كات به‌ پێچه‌وانه‌ى یاسا ، با مانه‌یه‌كی تر ، یاسا كاتێك ده‌كه‌وێته‌ كار كه‌ تاوان رِووی دابێت به‌لاَم شه‌ریعه‌ت پێش له‌ تاوان ده‌گرێت و كار ده‌كات له‌ سه‌ر پارێزى هاولاَتیان له‌ تاوان به‌ رِێگای جیاواز.
سێیه‌م : شه‌ریعه‌تی ئیسلامی زوَربه‌ى ده‌قه‌كانی جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌ پاراستنی ئه‌خلاق و به‌رز رِاگرتنی به‌ها مروَییه‌كان كه‌ ئه‌مانه‌ش رێگرن له‌ ئه‌نجامدانى تاوان به‌ پێچه‌وانه‌ى یاسا كه‌ ته‌نها گرنگی به‌ رِه‌والاَت و واقیع ده‌دات ، بوَ نموونه‌ له‌ شه‌ریعه‌ت خواردنه‌وه‌ى ماده‌ كحولیه‌كان تاوانه‌ به‌لاَم له‌ یاسا ته‌نها خواردنه‌وه‌ى تاوان نیه‌ مه‌گه‌ر ببێته‌ هوَی ئاژاوه‌ یان خواردنه‌وه‌ى له‌ شوێنی گشتی ، ( داوێن پیسی ) له‌ یاسا تاوان نیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌ن سه‌ڵت بن و ته‌مه‌نی یاساییان ته‌واو كردبێت و هیچ زوَرێكی تێدا نه‌بێت به‌لاَم له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك تاوانه‌ و له‌ تاوانه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانه‌ چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌ پێش هه‌موو شتێك بابه‌تێكی ئیخلاقیه‌ ، ئه‌مه‌و ده‌یان نموونه‌ كه‌ شه‌ریعه‌ت پێشگیری ده‌كات ته‌نانه‌ت له‌ نزیكبوونه‌وه‌ى تاوان ، به‌لاَم یاسا بوَ ئه‌وه‌ى بكه‌وێته‌ كار ده‌بێت سه‌رپێچی كار لانى كه‌م ده‌ستى كردبێت به‌ روكنی مادی تاوانه‌كه‌ .
چواره‌م : گرنگرتین خاڵ لای باوه‌رِداران به‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلامی ، بریتیه‌ له‌ وه‌ى كه‌ له‌ یاسا ته‌نها سزای دونیای بوونی هه‌یه‌ به‌لاَم له‌ شه‌ریعه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ سزای دونیای رزگاری بێت به‌ هه‌ر هوَكارێك ئه‌وه‌ سزای دوارِوَژ چاوه‌رِوانێتی ، چونكه‌ وه‌كو له‌ خاڵی یه‌كه‌م ئاماژه‌م پێدا شه‌ریعه‌ت یه‌كێك له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌یوه‌ندی ( مروَڤ و خودا یه‌تی ) كه‌ لێپرسینه‌وه‌ى له‌ گه‌ڵ ده‌كات له‌ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌گه‌ر ئاسان بێت مروَڤ پێشێلی یاسا بكات به‌لاَم زوَر ئاسته‌مه‌ پێشێلی شه‌ریعه‌ت بكات .
پێنجه‌م : یاسا قابیلی گوَرِانه‌ ، به‌ پێی رِوَژ و گوَرینی سیسته‌می سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی كار به‌ده‌ستان و چه‌ندین بابه‌تی تر كه‌ سیاسه‌تی رِوَژ و ئاره‌زووی كاربه‌ده‌ستان دیاری ده‌كات ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌ردوام به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی لاواز له‌ مه‌ترسیدا بێت و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لاَت به‌ رِه‌وای بزانێت پێشیلی یاسا بكات و هه‌ندێك جار پێشێلكه‌رى یاسا وه‌كو پاڵه‌وان سه‌یر ده‌كرێت چونكه‌ یاساكه‌ له‌ قازانجی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و كاته‌ دانراوه‌ زوَر به‌ ئاسانی نادادی تێدا به‌ دی ده‌كرێت ، به‌لاَم شه‌ریعه‌ت له‌ بنه‌رِتدا هاتووه‌ بوَ پیاده‌كردنی یه‌كسانی له‌ نێوان هه‌موو تاكه‌كانی كوَمه‌ڵگا و ده‌بێت فه‌رمانرِه‌وا پێش هاولاَتی پابه‌ندی بێت وه‌ مروَڤ ده‌ستى نه‌بووه‌ له‌ دانانی خودی شه‌ریعه‌ت كه‌ نه‌گوَرِه‌ له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كێكانی ، بوَ هه‌موو كات و شوێنێك گوونجاوه‌ چونكه‌ شه‌ریعه‌ت بوَ خزمه‌تی ته‌نها یه‌ك كوَمه‌ڵگا و یه‌ك جوَره‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌ڵكو بوَ هه‌موو كات و ساتێك و هه‌موو مروَڤایه‌تی به‌ هه‌موو رِه‌نگ و زمان و كه‌لتووره‌وه‌ هاتووه‌ ، هه‌روه‌ها زوَر گوَرینی یاسا به‌ پێی ئاره‌زووى بالاَده‌ستان وا ده‌كات رِێز و ده‌سه‌لاَتی له‌ ده‌ست بدات چونكه‌ مروَڤه‌كان ده‌بینن مروَڤی وه‌كو خوَیان دارِێژه‌ری یاسان ، ئه‌مه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ى شه‌ریعه‌ت .
شه‌شه‌م : له‌ سایه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دادوه‌ر و دادگا سه‌ربه‌خوَ ترن به‌راورد به‌وه‌ى له‌ یاسا ده‌گوزه‌رێت له‌ بواره‌كانی : ( ده‌ستوه‌ردان ، ئیمتیازات ، پله‌وپایه‌ى زانستى ، پشتیوانی هاولاَتیان بوَ سیسته‌می دادوه‌رى ، دانانی دادوه‌ر ، ملكه‌چ بوونی هه‌موان بوَ دادگا وه‌كو یه‌ك … …هتد ) .
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن شه‌ریعه‌ت بوَ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ گونجاو نیه‌ له‌م دوو جوَره‌ مروَڤه‌ به‌ده‌رنین :
ڕ‌- یان شاره‌زایی له‌ شه‌ریعه‌ت نیه‌ و ته‌نها شاره‌زای بواری یاسایه‌ .
ب‌- یان شاره‌زای له‌ هیچ كام له‌ شه‌ریعه‌ت و یاساش نیه‌ .
ئه‌مه‌ش به‌ پێی لوَجیك ، نارِه‌وایه‌ كاتێك كه‌سێك شاره‌زای له‌ سه‌ر شه‌ریعه‌ت نه‌بێت و برِیار بدات له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌گونجێت بوَ سه‌رده‌م یاخود نا ، خوَ ئه‌گه‌ر كه‌سێكى شاره‌زا له‌ بوارى یاسا و شه‌ریعه‌ت به‌ ئینێافه‌وه‌ برِیار بدات زوَر به‌ ئاسانی ده‌زانێت شه‌ریعه‌تی ئیسلامی رِێگایه‌كه‌ بوَ كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ی تاوان و واقیعیش سه‌لمێنه‌رى ئه‌و رِاستیه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كات مروَڤ به‌ دوور بوبێت له‌ چادوێری ، زوَر به‌ ئاسانی سه‌رپێچی یاسای كردووه‌ ، خوَ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ووته‌یه‌ رِاست بووبێت ئه‌وه‌ مانای رێز گرتن له‌ خوودی یاساكه‌ نه‌بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ى به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان كه‌سه‌كه‌ى له‌ تاوان رِاگرتووه‌ كه‌ هه‌ڵبه‌ت یاسا له‌م به‌هایه‌ خاڵیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتى ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌ى شه‌ریعه‌تی ئیسلامی .


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format