هەمیشە دایکان و باوکان پرسیار دەکەن ئایا دەتوانین هەمان خواردنی خۆمان دەیخۆین منداڵە ساواکەشم بیخوات یاخود زیانی بۆ تەندروستی هەیە، جوانە نزار، پسپۆر و شارەزا لە چاودێری تەندروستی منداڵ لە لەندەن، چەند خۆراکێک باس دەکات کە بەهیچ شێوەیەک نابێت بدرێت بە منداڵ لەخوار تەمەنی یەک ساڵ.

 

یەکەم: خوێ
نابێت منداڵی خوار تەمەنی یەک ساڵ خوێ بخۆن وە هەروەها نابێت ماجی بەکاربێت چونکە رێژەیەکی زۆر خوێی تێدایە، دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن و وەهەروەها سەلمێندراوە کە رێژەیەکی زۆری خوێ دەبێتەهۆی پوچەڵبونی ئێسك، نەخۆشێکانی کۆئەندامی هەناسە، نەخۆشی رەبو، شێرپەنجەی گەدە و قەڵەوی.

 

دوەم: شەکر
منداڵی خوار تەمەنی یەک ساڵ پێویستی بە شەکر نیە، پێویستە منداڵەکەت بە دوربگریت لە خواردنی شیرینی و خواردنەوەی گازی چونکە زیانی هەیە بۆ ددانەکانی و توشی رەش بونەوە و کلۆری ددان دەبێت وەهەروەها دروست بونی غازات، سك ئاوسان و سكچون.

 

سێیەم: ھەنگوین
هەندێك جار، هەنگوين هەڵگری بەكتريایە کە دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی ریخۆلەکانی منداڵ، کە زیانی زۆری هەیە.

 

چوارەم: چەرەسات

گوێز، بادەم، فستق، بوندوق، فستق عەبيد، بەهیچ شێوەیەك نابێت بدرێن بە منداڵی خوار تەمەن یەك ساڵ چونکە منداڵ پێ دەخنکێت و لە بینی دەگیرێت، وەهەروەها فستق ئەگەری دروستبونی هەستیاری خۆراکی هەیە.

 

پێنجەم: زەیت
پێویست ناکات چەوری و رۆن بەکاربێنیت بۆ دروستکردنی خواردنی منداڵ، وە هەروەها نابێت ئەو خۆراکانە بدرێت بە منداڵ کە رێژەی زەیت زۆر بەرزیان تێدایە وەکو خواردنی سورەکراو  خێرا.

 

شەشەم: گەنمەشامی
گەنمەشامی لە دو روەوە زیان بەخشە، ئەگەری هەیە لە بینی منداڵەکە بگیرێت و منداڵ بخنکێت، وە رێژەیەکی زۆر خوێی تێدا کە زیان بەخشە.

 

حەوتەم: شیری مانگا
نابێت شیری مانگا بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ چونکە بە رێژەیەکی بەرز پرۆتین و کانزای تێدایە و گەدەی منال ناتوانێت بە ئاسانی هەرسی بکات ومناڵ توشی سکچون و تای بەرز ئەکات.

ھەشتەم: نەستەلە
رێژەی زۆر بەرزی کافاین و شەکر تێدایە زیانی زۆر دەبەخشێت بە منداڵی خوار تەمەن ساڵ وەکو توشبون بە نەخۆشی شەکرە و هەستیار و زۆری جوڵە و کەمبونەوەی خەو.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format