مشتو مڕی شێوەی زەوی

خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (… يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ …) (الزمر : 5).

واته‌ : (به‌شێوه‌ی كه‌وانه‌یی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا دێنێت و به‌هه‌مان شێوه‌ی كه‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا دێنێت).

بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و و ڕۆژ به‌شێوه‌یه‌كی كه‌وانه‌یی به‌سه‌ر یه‌كتردا بێن پێویسته‌ شێوه‌ی زه‌وی گۆیی بێت. به‌ڵام له‌قورئانی پیرۆزدا شێوه‌ی زه‌وی به‌وردی دیاری كراوه‌ كه‌ گۆییه‌كی ته‌واو نییه‌ به‌ڵكو گۆييه‌كى ناته‌واوه‌‌. هه‌روه‌ك خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا) (النازعات : 30).

واته‌ : (دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌كی گۆيى به‌دیهێناوه (گۆييه‌كى ناته‌واو)‌).

وشه‌ى (دحا) له‌ زمانى عه‌ره‌بيدا به‌ چه‌ند واتايه‌كى جياواز دێـت ، يه‌كێك له‌ واتاكانى :

تلدان و هەڵدانی تەنێکی گۆیی : چونکە (دحا) بۆ هەڵدانی تۆپی یاری یان بەردی خڕ بەکار دێت.

لە تەفسیری (أضواء البيان في إيضاح القرآن بالقرآن، محمد الأمين بن محمد بن المختار الجنكي الشنقيطي)دا هاتووە :

وذكر حديث ابن عمر: “فدحا السيل فيه بالبطحاء”، أي: رمى وألقى، قال: وسئل ابن المسيب عن الدحو بالحجارة، فقال: لا بأس به، أي: المراماة بها والمسابقة. وعن ابن الأعرابي: هو يدحو بالحجر، أي يرمي به ويدفعه، والداحي: الذي يدحو الحجر بيده، وأنشد لأوس بن حجر بمعنى ينزع قوله:

ينزع جلد الحصى أجش مبترك كأنه فاحص أو لاعب داح

وفي حديث أبي رافع: “كنت ألاعب الحسن والحسين – رضوان الله عليهما – بالمداحي”، هي أحجار أمثال القرصة، كانوا يحفرون حفرة يدحون فيها بتلك الحجارة، فإذا وقع الحجر فيها غلب صاحبها، وإن لم يقع غلب. والدحو: هو رمي اللاعب بالحجر والجوز وغيره. اهـ . إن الصبي يدحو بالكرة أي يقذفها على وجه الأرض.

http://library.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?idfrom=2935&idto=2935&bk_no=64&ID=2619

وه‌ك ده‌بينين وشه‌ى (دحا) بۆ به‌ردى گۆيى به‌كارهاتووه‌ ، ئه‌وه‌ش ده‌زانين كه‌ به‌رد شێوه‌كه‌ى گۆييه‌كى سه‌د له‌ سه‌د نييه‌ به‌ڵكو گۆييه‌كى ناته‌واوه‌.

مه‌به‌ست له‌ گۆييه‌كى ناته‌واو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نیوه‌تیره‌كه‌ی له‌ چه‌قه‌وه‌ بۆ هه‌موو خاڵه‌كانی سنووره‌كه‌ی یه‌كسان نییه‌.

ئایا زانستی سه‌رده‌م له‌م باره‌یه‌وه‌ چی ده‌ڵێت ؟

له‌ ڕابردوودا بیرۆكه‌ی جیاواز هه‌بووه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی زه‌وی. به‌ڵام له‌ ئێستادا و دوای پێشكه‌وتنی زانست سه‌لمێنراوه‌ كه‌ زه‌وی شێوه‌ی گۆییه‌كی ناته‌واوه‌. له‌سه‌ره‌تادا ته‌نیا ئه‌وه‌ سه‌لمێنرا كه‌ زه‌وی گۆییه‌ و ته‌خت نییه‌. به‌ڵام دواتر به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ئامێره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی سه‌رده‌م توانرا شێوه‌ی زه‌وی به‌ وردی دیاری بكرێت كه‌ گۆییه‌كی ته‌واو نییه‌ .

http://image.gsfc.nasa.gov/poetry/ask/a11818.htm

Is the Earth Round?

وه‌ك ده‌بينين سه‌رچاوه‌ زانستييه‌كان پێمان ده‌ڵێن تيره‌ى زه‌وى له‌ ناوچه‌ى كه‌مه‌ره‌يى (43 كم) زياتره‌ له‌ تيره‌كه‌ى له‌ جه‌مسه‌رى باكوور بۆ جه‌مسه‌رى باشوور. ڕاسته‌ ئه‌م جياوازييه‌ زۆر نييه‌ به‌ به‌راورد به‌ شێوه‌ى زه‌وى ، به‌ڵام ئه‌م جياوازيه‌ كه‌مه‌ واى كردووه‌ له‌ ڕووى ئه‌ندازه‌ييه‌وه‌ شێوه‌ى زه‌وى له‌ گۆيى ته‌واو بگۆڕێت بۆ گۆييه‌كى ناته‌واو.

وه‌ك ده‌بينين خوداى گه‌وره‌ وشه‌يه‌كى به‌كار هێناوه‌ كه‌ بۆ گۆيى ناته‌واو به‌كاردێت ئه‌مه‌ش دياريكردنێكى زۆر ورد و ته‌واوه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هاتبا و قورئان وشه‌يه‌كى به‌كارهێنابا كه‌ ئاماژه‌ با بۆ شێوه‌ى گۆيى ته‌واو و ڕێك ئه‌و كاته‌ بێ باوه‌ڕان ڕه‌خنه‌يان لێ ده‌گرت و به‌ هه‌ڵه‌ى زانستى له‌ قه‌ڵه‌ميان ده‌دا و ده‌يانگوت ئه‌گه‌رچى ئه‌م جياوازييه‌ى له‌ تيره‌ى زه‌ويدا هه‌يه‌ زۆر كه‌مه‌ و به‌ چاو هه‌ستى پێ ناكرێت به‌ڵام خودا ده‌بێت شاره‌زا بێت و ئاگادارى هه‌موو ورده‌كارييه‌كان بێت ، ئه‌گه‌رچى بۆ چاوى مرۆڤ ديار نه‌بێت به‌ڵام خودا ده‌بێ بيزانێت.

بۆيه‌ خوداى گه‌وره‌ ڕێگه‌ى نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ ڕه‌خنه‌ و زۆر به‌ وردى شێوه‌ى زه‌وى ديارى كردووه‌ و زانستى سه‌رده‌ميش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌.

پێويسته‌ لێره‌دا وه‌ڵامى گومانێكى بێ باوه‌ڕان بده‌ينه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن :

قورئان هه‌ڵه‌ى زانستى تێدايه‌ و پێى وايه‌ كه‌ زه‌وى ته‌خته‌ نه‌ك گۆيى …. ئه‌م ئايه‌تانه‌ش ده‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌…

(أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ (17) وَإِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ (18) وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ (19) وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ (20)) الغاشية : 17-20

واته‌ : (ئايا سه‌رنجى وشتر ناده‌ن چۆن دروستكراوه‌ 17 ئايا سه‌رنجى ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ 18 ئه‌ى سه‌رنجى كێوه‌كان ناده‌ن چۆن داكوتراون 19 ئه‌ى سه‌رنجى زه‌وى ناده‌ن چۆن ته‌خت كراوه‌ 20).

هه‌روه‌ها

(وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ بِسَاطًا) نوح : 19

واته‌ : (هه‌ر ئه‌و خوايه‌يه‌ زه‌وى بۆ ڕاخستوون).

هه‌روه‌ها

(وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَيْءٍ مَّوْزُونٍ (19) وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَايِشَ وَمَن لَّسْتُمْ لَهُ بِرَازِقِينَ (20)) حجر : 19-20

واته‌ : (زه‌ويشمان ڕاخستووه‌ و كێوه‌كانمان له‌سه‌ر داناوه‌ وه‌ هه‌موو جۆره‌ به‌روبوومێكمان تێدا ڕوواندووه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى پێويست 19 وه‌ بۆ ئێوه‌ له‌سه‌ر زه‌وى بژيوى ڕۆژانه‌مان دابينكردووه‌ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ ئێوه‌ ناتوانن ڕۆزيان بۆ دابين بكه‌ن 20).

هه‌روه‌ها

(أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ (6)وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ (7) )

واته‌ : ئايا سه‌يرى ئه‌و ئاسمانه‌ ناكه‌ن كه‌ به‌سه‌ريانه‌وه‌يه‌ چۆنمان دروست كردووه‌ و ڕازاندوومانه‌ته‌وه‌ و هيچ كه‌لێنێكى تێدا نييه‌ 6 هه‌روه‌ها زه‌ويمان ڕاخستووه‌ و كێومان له‌سه‌رى دامه‌زراندووه‌ و له‌هه‌موو جۆره‌ ڕووه‌كێكى جوان و ڕازاوه‌مان تێدا ڕوواندووه‌ 7).

له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێين ………

ئه‌گه‌ر سه‌يرى هه‌موو ئه‌و ئايه‌تانه‌ بكه‌ين ده‌بينين كه‌ باس له‌ شێوه‌ى زه‌وى ده‌كات له‌پێش چاوى مرۆڤ………. واته‌ به‌ بينينى چاوى مرۆڤ……….

ئه‌ى سه‌رنجى زه‌وى ناده‌ن چۆن ته‌خت كراوه‌

هه‌ر ئه‌و خوايه‌يه‌ زه‌وى بۆ ڕاخستوون

زه‌ويشمان ڕاخستووه‌ و كێوه‌كانمان له‌سه‌ر داناوه‌

ئايا سه‌يرى ئه‌و ئاسمانه‌ ناكه‌ن كه‌ به‌سه‌ريانه‌وه‌يه‌ …….. هه‌روه‌ها زه‌ويمان ڕاخستووه‌

وه‌ك ده‌بينين ڕووى قسه‌ له‌ مرۆڤه‌ ……. واته‌ خوداى گه‌وره‌ باسى شێوه‌ى زه‌وى ده‌كات به‌و جۆره‌ى كه‌ مرۆڤ ده‌يبينێت و دێته‌ به‌ر چاوى.

بێگومان به‌ بينينى مرۆڤيش بێت ، ئه‌وا زه‌وى ته‌خته‌ چونكه‌ له‌سه‌ر زه‌وى مرۆڤ ناتوانێت گۆيى بوونى شێوه‌ى زه‌وى ببينێت به‌ڵكو ده‌بينێت كه‌ له‌ ژێر قاچى ته‌خت كراوه‌ و ڕاخراوه‌.

به‌ڵام خوداى گه‌وره‌ كاتێك وه‌ك هه‌ساره‌يه‌ك له‌ گه‌ردوون باس له‌ زه‌وى ده‌كات ئه‌وا ده‌فه‌رموێت گۆييه‌…..

(أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ بَنَاهَا 27 رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا 28 وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا 29 وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا 30 أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءَهَا وَمَرْعَاهَا 31 وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا 32). (النازعات : 27-32).

واته‌ : (باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره‌، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه‌، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه 27 به‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێکو پێکی به‌دیهێناوه (به سه‌رتانه‌وه‌) 28 شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه‌ کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناکى خۆری ده‌رخستووه 29 دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه 30).

وه‌ك ده‌بينين كاتێك باس له‌ ئاسمان و گه‌ردوونه‌ ئه‌و كاته‌ شێوه‌ى زه‌وى به‌ گۆيى باسى لێكراوه‌ چونكه‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى شێوه‌ى گۆييه‌ كاتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ساره‌كه‌ و له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆى ده‌ڕوانين به‌ڵام كاتێك له‌سه‌ر زه‌وين وا هه‌ست ده‌كه‌ين كه‌ ته‌خته‌.

بابه‌تێكى تريش كه‌ جێگه‌ى ئاماژه‌ پێدانه‌ ……..

ئه‌گه‌ر له‌ پێش سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه‌ وسلم) دا بیرۆكه‌یه‌ك هه‌بووبێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌وی شێوه‌ی گۆییه‌، ئه‌وا نالۆژیكیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه‌ وسلم) ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌و بیرۆكه‌ كۆنانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، چونكه‌ قورئانی پیرۆز نافه‌رموێت كه‌ زه‌وی گۆییه‌كی ته‌واوه‌ به‌ڵكو ده‌فه‌رموێت هێلكه‌ییه‌. ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا زاراوه‌ی (گۆیی) به‌كاردێت بۆ شێوه‌ی زه‌وی به‌ڵام زانایان له‌كاتی شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زه‌وی ته‌واو گۆیی نییه‌. كه‌واته‌ قورئانی پیرۆز ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ڕاست كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زه‌وی به‌ته‌واوی گۆیی نییه‌ به‌ڵكو هێلكه‌ییه‌، ئه‌وه‌ش پێش زیاتر له‌ (1400) ساڵ. ئایا كێ ئه‌و ڕاستییه‌ زانستییه‌ى به‌ محمد (صلى الله علیه‌ وسلم) ڕاگه‌یاند ؟


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format