2

حكومەتی هەرێم و تورکیا..

 

بەکر دەروێش

ئێستا کەلەشکرکێشی تورکیا بۆسەر هەرێم لەئارادایە، هەموو قسەکان ڕوویان لەحکومەتی هەرێمە، بەوە تاونباری دەکەن گوایە لاوازو بێدەنگە بەرامبەر تورکیا، وەک ئەوەی حکومەتی هەرێم (جەیش ئەحمەری) لەبەردەستابێت و بێ دەنگ بێت، خۆی حکومەتی هەرێم ئەسڵەن لاوازە، ئێ هەر بەیاننامەیەکی لاوازیشی پێدەرەکرێ، قابیلە لەوەزیاتر چیبکات؟؟.
لەم بابەتەدا دەبێ بابەتیانە بیربکەینەوە دور لەسۆزو عاتیفەی نەتەوایەتی و کوردبوون، ئەگەر لەحاڵەتێکدا حکومەتی هەرێم بیەوێ شەڕی تورکیاش بکات، ئەوە وەک ڕۆژئاوای لێدێت، چۆن عەفرین و گرێ سپی و سەریکانی داگیرکرد ئاواش زاخۆو دهۆکیش داگیردەکا، بەسەربازی خۆیشی نایکا بەداعش و نووسرەو تەحریر شام و سوڵتان موراد دەیکات، ئەمڕۆ بەلاوازبوونی ئێراق و سوریاو میسرو زۆربەی دەوڵەتە عارەبیەکان تورکیا بەهێز درەکەوتووە، دووەم هێزی ناتۆیە، ڕووسیا و ئەمریکا هەردوکیان هەوڵی کەسبکردنی دەدەن، هەردوکیان تازەترین چەکی پێدەفرۆشن، ئەوتا خەریکە لەپاڵ میسردا لیبیاش داگیردەکات، ئێتر حکومەتی هەرێم چی پێدەکرێ؟؟ ئەمە دیفاع لەحکومەتی هەرێم نییە، ئەمە ڕاستیە تاڵەکەیە، تورکیا وڵاتێکی داگیرکەرە، هەر لەسەر بناغەی داگیرکاریش دامەزراوە، ئێستاش هەموو تورکێک بەچەپ و ڕاست، عیلمانی و ئیسلامیەوە خەون بەخلافەت و داگیرکردنی هەموو دنیاوە دەبینن، بەدرێژایی مێژووش هەرکە عارەبەکان لاوازبوون ئەمان داگیریان کردوون، بەڵام لەژیانیاندا نەیانتوانیوە ئێران داگیرکەن، بۆیە ئێستاش هەر بەرەو ئەملا دێن، ئێستا لەم کەین و بەینەدا هەندێ کەس ڕووی دەمیان کردوەتە ppk کەش بەوەی هۆکارە بۆ هاتنی سوپای تورک بۆ هەرێم، دەڵێن پ کە کە بابچێ لەباکور خەبات بکات، ئەگەر هاتنی تورکیا لەسەر ئەمەبێ هەقیانە، بەڵام، ئەم بەڵامە زۆر گرنگە… مەبەستی تورکیا لەم داگیرکاریە pkk نییە، تورک دوژمنی کوردە، بەدرێژایی مێژوو تورک نەهێڵاوە کورد ببێتە خاوەنی کیانی خۆی، هەمیشە سەرکوتی کردوە، هەرکەسێکیش یارمەتی کوردی دابێت شەڕی ئەویشی کردوە، بۆی پەکەکە هەبێ و نەبێ ئەوان چاوی تەماح لەکوردستانی باشوور نابڕن، هەر بەتەمای داگیرکردنین، خۆ پەکەکە لەموسڵ نییە ئەوان باسی داگیرکردنی موسڵیش دەکەن، بۆیە دەڵێم مەسەلەی داگیرکاری تورکیا زۆر لەئیمکاناتی حکومەتی هەرێم گەورەترە، مەسەلەیەکی وجودی و حەیاتیە بۆ هەموو کوردێک، کێشەکەش pkk نییە..بەڵکو پەکەکە تەنیا بەهانەیەو هیچیتر..


Like it? Share with your friends!

2

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format