4

وڵات داگیرکرا، پێشمەرگە لە کوێی؟


ئارێز عەبدوڵا

 

 

بە ژمارە بێ بەقەد هەندێک لە دەوڵەتەکان هێزمان هەیە و بە ئازادیەتی و لە خۆ بردوویەتیش بێ سوپا نییە بگاتە ئاستی هێزی پێشمەرگە. سەرەڕای خراپ سەرکردایەتی کردنیش هەمیشە هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبونەوەی دڕندەترین داگیرکەر و دوژمن بە خۆ راگریی و رووبەڕووبونەوە جێ دەستی لە مەیدانەکانی جەنگ دیاربووە. ئەمڕۆ لە پێش چاوی پێشمەرگە سوپای فاشستی تورک (بەبیانوی نا بەجێ) وڵات داگیر دەکا، ئاوایییەکان بوردومان دەکا، چیاو رەزو باخان دەسوتێنێ و لە ئاسمان و لە زەوی خەڵکی بێ تاوان شەهید دەکا، کەچی هێزی پێشمەرگە تەنیا تەماشاکەرە!
ئێمە دەزانین پێشمەرگە چاوەڕوانی فەرمانە، بەڵام کاتێک هۆکارە تایبەتیەکان رێگەنادەن فەرمان دەربچێ ئایا دەبێ پێشمەرگە هەر چاوەڕان بێ؟
دەپرسم گەلۆ تو بڵێی ئەگەر ئێستا جیاتی سوپای تورکیا هێزێکی حەفتا رەوانی حەفتەنین کرابا، یان بە پێچەوانەوە هێزێکی هەشتا رەوانی قەرەداغ کرابا چی دەقەوما؟! ئێستا پێشمەرگە لە بێ فەرمانی دەستە وەستانە و دەبینێ لە پێش چاوی خۆی وڵاتەکەی داگیر دەکرێ ئایا ئەوە راستە؟
دەزانین ئێستا فەرماندە و پێشمەرگەکان (بەبێ جیاوازی) چۆن جەرگیان بۆ داگیرکردن و سوتانی وڵاتەکەمان دەسوتێ، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە پێشمەرگەش بڵێ ئیتر بەسە. ڕووم لە هەموو ئەو پێشمەرگانەیە کە خۆیان بە پارتی، یان یەکێتی دەزانن چیتر ئەو بێ فەرمانی و بێ دەنگیەی سەرکردایەتی قبول نەکەن، چونکە بێ دەنگی و دەستە وەستان لەبەرامبەر ئەو ستەمە گەورەییەی دەوڵەتی تورک لە پێشمەرگە ناوەشێتەوە.


Like it? Share with your friends!

4

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format