2

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، لە فەتوایەکی نوێدا ڕایگەیاند کە مووچەی بێ دەوامکردن (بندیوار) و ئەوانەی بە شێوەیەکی ناشایستە مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ئەوانەش کە دوو مووچەی حکوومەتیان هەیە، حەرامە.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنەکە، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، دوێنێ شەممە، بە شێوەی ئۆنلاین دانیشتنێکی ئایاساییان ئەنجامدا و لەبارەی مووچەی بندیوار و خانەنشینی نایاسایی و دوو مووچە، "بە گەڕانەوە بۆ دەق و سەرچاوەکانی فیقهی ئیسلامی"، فەتوایەکیان دەکرد.

لە بەشێکی فەتواکەدا هاتووە "هه‌ر كه‌سێك به‌ شێوازێكی یاسایی دانه‌مه‌زرابێت مووچه‌كه‌ی حه‌رامه‌، هه‌ركه‌سێكيش دامه‌زرابێت به‌ شێوازی یاسایی به‌ڵام ده‌وامی فه‌رمیی خۆی جیبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا دیسان مووچه‌كه‌ی حه‌رامه‌ و پێویسته‌ له‌ سه‌ری یان ده‌وامی فه‌رمیی خۆی به‌پێی یاسا جێ‌به‌جێ‌ بكات، یان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مووچه‌یه‌ ببێت."

لە بەشێکی دیکەی فەتواکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە "مووچەخۆری بندیوار ـ له‌ ناوه‌وه‌ی كوردستان بژی یان له‌ هه‌نده‌ران ـ پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هه‌ستێت به‌ واجبی سه‌رشانی خۆی، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌یه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ حكوومه‌ت ئه‌نجامی داوه‌ و واژۆ یان په‌نجه‌مۆری كردووه‌، كه‌ بێگومان دیسان ده‌چێته‌ خانه‌ی دزی ‌و درۆزنی‌ و فێڵكردن ‌و خواردنی ماڵی حه‌رام كه‌ تێكڕایان له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا وه‌ك ئاشكرایه‌ حه‌رام و كاری قیزه‌ونن."

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا باسی لەوەش کردووە کە "هه‌ركه‌سێك له‌ یه‌ك كاتدا له‌ دوو وه‌زاره‌تی حكوومه‌تدا دامه‌زرابێت ئه‌وا مووچه‌یه‌كیانی لێ حه‌رامه ‌و پێویسته‌ ده‌ستبه‌رداری. دوو موچه‌یی ئه‌گه‌ر له‌ نێوان حكوومه‌تی كوردستان‌ و حكوومه‌تی عێراقیشدا بوو هه‌ر حه‌رامه‌ و له‌ ڕووی حه‌رامبوونیه‌وه‌ هیچ جیاوازیه‌كی نییه‌."

لە نووسراوەکەدا هاتووە، "هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خانه‌نشین كرابێت ‌و به‌شێوه‌یه‌كی ناشایسته‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرێت، به‌پێی قاعیده‌ی شه‌رعی به‌ گه‌نده‌ڵی‌ و فه‌سادی ئیداری ئه‌ژمار ده‌كرێت‌ و پاره‌كه‌ی حه‌رامه‌، چونكه‌ له‌ جێگه‌ی خۆیدا و به‌پێی ماندووبوونی وه‌زیفی وه‌ریناگرێت."

لەکۆتایی فەتواکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئاماژە بەوە کراوە کە"نه‌هێشتنی مووچه‌ی بندیوار و دوو مووچه‌یی ناڕه‌وا ئه‌ركی هه‌ره‌له‌پێشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌ چاكسازی‌ و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی."


Like it? Share with your friends!

2

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format