2

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەوان لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کونەماسیی ناکەن، بە وتەی ئەو ئەرکی دامودەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییە لێکۆڵینەوە لەو بۆردوومانە بکەن، دەشڵێت: ئەرکی ئێمە نییە هیچ بکەین لەسەر ئەو بۆردوومانانە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرش و بۆردوومانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەتی تورک لە خاکی باشور کوردستان و بەدیارییکراویش بۆردوومانەکەی ئێوارەی ٢٥ی ئەم مانگەی سەیرنگای کونەماسیی لە ناوچەی شارباژێڕ دەڵێت: وەزارەتی پێشمەرگە لێکۆڵینەوە لە بۆردوومانەکەی کونەماسی ناکات، بەڵکو ئەوە ئەرکی دامودەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن، ئەگەر ئەو هێرشانە لەسەر سنوور بێت ئەوا هێزی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراق کاری لەسەر دەکەن.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە وەک خۆی دەڵێت "ئەرکی ئێمە نییە هیچ بکەین لەسەر ئەو بۆردوومانانە"، دەشڵێت: ئەرکی وەزارەتی بەرگریی و وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عێراقە، ئەم بابەتانە پێشێلکاریی سیادەیە و ئەرکی وەزارەتی بەرگریی و دەرەوەی عێراقە  کاری لەسەر بکەن.
لەبارەی ئەوەی بۆچی هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو هێرشانە نییە، جەبار یاوەر دەڵێت: بەیاننامەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە هەیە، ئەرکی ئێمە نییە بۆچوونمان لەسەر ئەو بابەتانە هەبێت، بەڵکو ئەو بەیاننامەیەی کە حکومەتی هەرێم دەریدەکات بۆچوونی هەموو وەزارەتەکانە.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت: ئەو هێرشانە لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ئەنجام دەدرێت، نە ئێمە سیستمی ڕادارمان هەیە کە ئاگاداری ناسنامەی فڕۆکەکان بین و بزانین فڕۆکەی کێن و لەکوێوە دێن، نە هیچ دژە ئاسمانییەکمان هەیە لە هەرێمی کوردستان کە بتوانین ڕووبەڕووی ئەو بۆردوومانانە ببینەوە.


Like it? Share with your friends!

2

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format