نامەی گەنجێکی ئاڵوودە بوو بە سایتە پۆڕنیەکان!!

من لەبەر خوا ئەم نامەم ناردوە تۆش لەبەر خوا بڵاوی بکەوە، بەڵکو بەهۆی من و تۆوە گەنجێک ڕێگای ڕاست بگرێ!

سەرەتا نەمدەویست چیرۆکەکەم بڵاو بکەمەوە، بەڵام سوێند بەخوا پێم حەیف بوو ئەو چێژو لەززەتە ئیمانیەی کە دەستم کەوتوە، بە خەڵکی تری نەڵێم، بەخۆمم گوت: بڵاوی دەکەمەوە بەڵکو ببمە وەڵامێک بۆ پرسیارێکی چەند ساڵەی گەنجێک، ئەوەش چیرۆکی منە، هیوادارم بە چاوی دڵ بیخوێننەوە:
من گەنجێکی ٢٥ ساڵم، ماوەی ١٠ ساڵە گیرۆدەی سەیرکردنی ڤیدۆی بەدڕەوشتی و سایتە پۆڕنیەکان بووم! بەشێوازێک ئاڵوودە بووم، کە لەگەڵ خوێنم تێکەڵ ببوو، نەمدەتوانی ڕۆژێک لێی دوور بکەومەوە، چەندین جار تۆبەم کرد، بەڵێنم بەخوا دەدا کە نەچمەوە سەری، ماوەیەکیش وازم دەهێنا، بەڵام خۆم پێ کۆنتڕۆڵ نەدەکراو، دووبارە دەستم پێ دەکردەوە!
ئیتر ئەم تاوانە وای کردبوو کە زۆر خۆم بەکەم بزانم، خۆم لەبەرچاو سووک بوو بوو، زۆر هەستم بەخەجاڵەتی دەکرد لەناخمدا، تەنانەت وای لێ کردبووم کە لە کارەکانی تری ژیانیشمدا ئیرادەو عیززەت لەدەست بدەم!!!
من لەمنداڵیەوە سوپاس بۆ خوا نوێژ دەکەم و ڕۆژوو دەگرم، بەڵام بەهیچ شێوازێک نەمدەتوانی واز لەو تاوانە بهێنم، بەشێوازێک تەواو بێ ئومێد بووم لەوەی کەبتوانم تەرکی بکەم، ئیتر ماوەیەک هەر ڕووم نەدەهات تەوبەش بکەم بەرانبەر بەخوا، بەخۆم دەمگوت: شەرم و تەریق بوونەوە شتێکی باشە! ئەوە سەد جار تۆبەت کرد و بەڵێنت بەرانبەر بەخوا شکاند، ئیتر بەچ ڕوویەکەوە دەچیتەوە بەردەم خواو دووبارە تۆبە دەکەیت؟! باشە تۆ ئەوەندە کەم دەڕوانیتە خوا!!!
ئیتر لەو قەناعەتەم بەردەوام بووم کە هەرگیز ناتوانم واز بهێنم، بەتایبەت هەندێک جار زۆر بەجددی وازم هێنا، کەچی دەستم پێ دەکردەوە، ئەمە بەردەوام بوو تا ماوەیەک پێش ئێستا:
ماوەیەک زۆر بیرم لەحاڵی خۆم دەکردەوە، دەمگوت باشە حەیف نیە مرۆڤ لەبەردەم تاوان و لەززەتێکی کاتی دەستە پاچەو بێ دەسەڵات بێت!! ئەو بیرکردنەوە وای لێکردم کە درەنگانی شەوێک بچمە مزگەوت، دانیشتم بەرانبەر بەخواو زۆر گریام، زۆۆۆر زۆۆۆر!!! زۆر پاڕامەوە لەخوا، کە حەزی ئەو گوناهە لەدڵم دەربهێنێ، زۆر پاڕامەوە کە چێژی ئیمانی وازهێنان لەو گوناهەم پێ ببەخشێ! بەڵێنم بەخوادا کە ئەمجارە بەهیچ شێوەیەک نەچمەوە سەری، زۆریش دەترسام کە دووبارە بەڵێنەکە بشکێنم، بەڵام ئەم فەرموودەیەم بیرکەوتەوە کە خوا دەفەرموێ:(من لەجێگەی گومانی بەندەکەمدامە)، بۆیە وتم خوایە من لەبەر تۆ واز دەهێنم، ئومێدیشم زۆر بەتۆیە کە یارمەتیم بدەیت، دەسا خوایە گیان یارمەتیم بدەو بەردەوامیم پێ ببەخشە، خوایە گیان ئەو بەندە گوناهکارە سەر لێشێواوەت بەتەنیا جێـمەهێڵە!ئیتر هەر ئەو شەوە بڕیارم دا کە واز لە کۆمەڵێک گوناهو کەم و کوڕی دیکەی ژیانم بهێنم، تا زیاتر هاندەرم بێ بۆ دوورکەوتنەوە لەو تاوانە، هەروەها بەڵێنمدا هەموو ڕۆژێک لەخوا بپاڕێمەوە، تا مەجالم هەبوو زیکرو یادی خوا بکەم.

دەزانن لەئەنجامدا چی ڕویدا؟!

ئەوەی کە جاران لای من ئەستەم بوو ئەوە ڕوویدا!! ئای خوایە چەند گەورەی تۆ!! چەند بەدەم داوای دڵسۆزی بەندەکانتەوە دێیت!! گۆڕانکاریەکی گەورە لەژیانمدا ڕویدا! بەشێوازێک سوپاس بۆ خوا ئەوە چەندین مانگ ڕۆیشتوە، تا ئێستا نەک نەچوومەوە سەر تاوانەکە، بەڵکو هەر حەزی تاوانەکەشم لەلا دروست نەبۆتەوە، بەشێوازێک گۆڕاوم کە هەرگیز باوەڕم نەدەکرد ئەمە ڕوو بدات، ئێستا تام و چێژێکی تایبەت لەپەرستنی خوا دەکەم، هەر دەڵێی تازە خوام ناسیوە! هەر دەڵێی چەند ساڵە نوێژ و عیبادەتم بۆ کەسێک کردوە نەک بۆ خوا!

ئێستا جۆرە تام و چێژێکم بۆ دروست بووە، سوێند بەخوا بەهەموو خۆشیەکانی دونیای ناگۆڕمەوە، ئێستا هەست بەو لەزەتە دەکەم کە بیستم خوا دەیبەخشێ بەکەسانێک لەبەر ئەو واز لەتاوانێک دەهێنن، تەنهاو تەنها لەبەر ئەو دەستبەرداری دەبن، بۆیە بەدڵ پێمخۆشە پڕ بەگەرووم هاوار بکەم و دەنگم بگاتە هەر گەنجێک کە ئاڵوودەی ئەو گوناهە بوەو، وا دەزانێ هەرگیز ناتوانێ تەرکی بکات، لێرەوە بەدڵسۆزی پێت دەڵێم:
سوێند بەخوا دڵنیابە تۆ زۆر زۆۆۆر لەوە بەهێزتری، کە بیری لێ دەکەیتەوە، ئیرادەو عیززەتی تۆ زۆر لەوە گەورەترە کە نەتوانیت واز لەکردەوەیەمی قێزەون و بەدخوو بهێنی، ئەوە شەیتانە بەردەوام وەسوەسەت بۆ دروست دەکات تا ئیرادە و عیززەتت بشکێنێ، ئەگەر من توانیم تەرکی بکەم، قەسەم بەخوا تۆش دەتوانی، تەنها ئیرادەت بەهێز بێ، لەخوا بپاڕێوە بەدڵ، ئومێدی زۆرت بەدوعاکانت هەبێ، ئیتر چۆن خوا دەرگا لەبەندەیەکی دا دەخات کە بەیەقین و دڵسۆزیەوە ڕووی تێدەکات!

ئێستا بڕیار بدەو واز بهێنە، دانیشە لەنێوان خۆت و خوا، هەتا دەتوانی بپاڕێوە، بگری، خۆت زەلیل بکە بەرانبەری، زەلیل بوون بەرانبەر بەخوا، سەربەرزی زۆر گەورەی بەدوادا دێت، بەدڵ لێی داوا بکە، بەڵێن بدە کە وازبهێنی، وەڵامت دەداتەوە دڵنیابە، وە هەوڵ بدە نوێژەکانت لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدە، زیکری بەیانیان و ئێواران وەک قەڵایەک وایە بۆ تۆ، تکایە تکایە خۆت ڕابهێنە لەسەر زیکری بەیانیان و ئێواران، وا مەزانە کاتێکی زۆری دەوێ، هەر ئەوەندەیە ڕاهاتی لەسەری ئیدی دەبێتە بەشێکی ژیانت و هیچ لەکاتت ناگرێ، وە دواتر ناتوانی دەستبەرداری بیت، ئنجا هیچ ڕۆژێک بەسەرتدا تێنەپەڕێ کە لەخوا نەپاڕێیەوەو زیکرو یادی نەکەی، داوای بەردەوامی و پارێزراوی لێ نەکەی، هەروەها هەر شتێکیش دەزانی ئەو گوناهەت بیر دێنێتەوە، لێی دوور بکەوە، بەتایبەت هاوڕێی خراپ، هەوڵ بدە لەکەسێکی باش نزیک ببەوە کە گوێت لێ بگرێ و دەردە دڵی لەلا بکەیت! بە ئامۆژگاریەکانی سوودت پێ بگەیەنێ.
لەکۆتاییشدا دەڵێم، ئەگەر بەڵێنت داو تۆبەت کرد، بەڵام شکستت هێنا، کۆڵ نەدەیت و دووبارە، دەست پێ بکەوە، دەرگای خوا هەمیشە کراوەیە، منێک دوای دە ساڵ شکست، لەکۆتاییدا سەرکەوتم لەفەزڵی خوا، تۆش سەردەکەوی! تەنها بەردەوام بەو، ئیرادەت بەهێز بێت! ئەوە بکە دروشمی خۆت: تۆ زۆر لەوە بەهێزتری کە بیری لێ دەکەیتەوە!


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format