ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس رایدەگەیەنێت ساڵی داهاتو پرۆژەی چاندنی کۆمپیتەر لە ناو مێشکی مرۆڤدا بەردەست دەبێت لە بازارە پەیوەندیدارەکانی جیهاندا
ئەو پرۆژەیەی مەسک کە ساڵی 2017 چوە بواری جێبەجێ کردنەوە ناسراوە بە نیورالینک(Neuralink) بریتیە لە جاندنی چیپێکی بچوکی ئەلکترۆنی لەناو مێشکی مرۆڤ، هاوکات لە رێگەی ئامێرێکی بچوکەوە دەهێنرێتە دەرەوە کە ئەرکی گواستنەوەی زانیاری دەبینێت لە مێشکی کەسەکەوە بۆ کۆمپوتەر و ئامێرە زیرەکەکان.
تەنکەلۆژیای کۆمپیوتەر و توێژینەوە لە مێشک دو بوارن کە لەمڕۆدا بەخێرایی بەرەو پێشەوە دەڕۆن و بەدەستهاتەی بەرچاویان هەبوە، چاوەڕوان دەکرێت بەم زوانە خەونی لەیەکتریدانی مێشک و کۆمپیوتەر ببێتە راستی.
ئامانجی سەرەکی پرۆژەکە، پێکەوە لکاندنی زیرەکی مرۆییە بە زیرەکی دەستکرد و توانای بیرکردنەوە بەهێز دەکات یاخود بۆ یارمەتی ئەو کەسانە بەکاربێت کە بەشێکی مێشکیان لەکار کەوتوە.
بەپێی پێشبینییەکانی مەسک، لە ماوەی 8 بۆ 10 ساڵدا هێندە پەرەی پێ دەدات کە بۆ هەموو کەسێک بەردەست دەبێت.