5

پیاوێک چووە دوکانی میوە فرۆشێک و پێی گووت : مۆز بەچەندە ؟
میوە فرۆشەکە گووتی : بە ٢ ھەزار دینارە و سێویش بە ١٥٠٠ دینارە .

لەم کاتە ئافرەتێک ھاتە نێو دوکانەکە و بە میوە فرۆشەکەی گووت : مۆز و سێو بەچەندە؟
میوە فرۆشەکەش گووتی : مۆز و سێو بە ٥٠٠ دینارە ..!!

ئافرەتەکە گووتی : باشە سوپاس بۆ خوا نرخەکەی باشە ..!
لەم کاتە کڕیاری یەکەم زۆر توڕەبوو و چاوەکانی سوور ببووە و ھەوڵیدا ھێرش بکاتە سەر میوە فرۆشەکە .
بەڵام میوە فرۆشەکە بە دەست ئاماژەی بۆ پیاوەکە کرد و گووتی : کەمێک چاوەڕێ بکە .

میوە فرۆشەکە کیلۆیەک مۆز و سێوی بە ئافرەتەکە دا و تەنھا ھەزار دیناری لێ وەرگرت .
ئافرەتەکە بە دڵخۆشییەوە دوکانەکەی جێھێشت و لەبەر خۆیەوە دەیگووت : ئێستا منداڵەکانم سێو ومۆز دەخۆن و ھەر سوپاسی خوای گەورەی دەکرد .

ئینجا میوە فرۆشەکە رووی لە پیاوەکە کرد و گووتی : سوێند بەخوا من فێڵت لێ ناکەم، بەڵام ئەم ئافرەتە چوار منداڵی بێ باوکی ھەیە و رێگە نادات کەس لەرووی داراییەوە یارمەتی بدات و ھەرچەندە ھەوڵمداوە بە رێگەی دیکە یارمەتی بدەم بەڵام رەتیکردۆتەوە، لەبەر ئەمە بیرم لەوە کردەوە بەشێوەیەک یارمەتی بدەم کە ھەستی پێ نەکات و نرخەکانم بەتایبەت بۆ ئەو دادەبەزێنم .

میوە فرۆشەکە بەردەوام بوو لەقسەکردن و گووتی : مەبەستی من ئەوەیە کارێکی چاکە بکەم و بازرگانیەک لەگەڵ خوای گەورە بکەم و دڵی ئەو ئافرەتە و منداڵەکانی خۆش بکەم ..

میوە فرۆشەکە گووتی : سوێند بەخوا ئەو ئافرەتە ھەفتەی تەنھا یەک رۆژ دێت بۆ کڕینی میوە، بەڵام ئەو رۆژەی ئەو دێت و میوەکان بە ھەرزانتر دەبێت، قازانجی ئەم رۆژەم لە ھەموو رۆژەکانی دیکە زیاتر دەبێت، ئەمەش بەرەکەتی خودا گەورەیە کە لەبەر خاتری ئەو ئافرەتە بەسەر منی دادەبارێنێت ..

کڕیارەکە دەڵێت : سوێند بەخوا دوای ئەوەی گوێم لە قسەکانی ئەو میوە فرۆشە بوو چاوەکانم پڕبوون لە گریان و سەری میوە فرۆشەکەم ماچ کرد بەھۆی ئەو ھەڵوێستە مەردانەی لەبەرامبەر ئەو ئافرەتە .

پەند : لە ژیان چ بچینی ئەوە دەدوریتەوە گەر لەژیان کەسێک دڵخۆش بکەیت، دڵنیابە رۆژێک دادێت ئەو چاکەیت دەدرێتەوە، لەبەر ئەمە ھەوڵبدە لە ژیان گەر بەشێوەیەکی کەمیش بێت یارمەتی خەڵکی بدەیت ودڵی ھەژاران خۆش بکەیت بۆ ئەوەی خوای گەورە دڵی تۆش خۆش بکات ..


Like it? Share with your friends!

5

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format