د. یوسف محەمەد: رێگای چارەسەری كێشەكانی هەرێم لە بەغدایە، نەک لە ئەنكەرە و تاران

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایدەگەیەنێت؛ مادام ئێمە لە چوارچێوەى عێراقداین، گرنگە ئەو مانەوەیە بگۆڕین بە دەستکەوت لە بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان، جەختیش دەکاتەوە، رێگای چارەسەری كێشەكانی هەرێم لە بەغدایە، نەک لە ئەنكەرە و تاران.

لەو چاوپێکەوتنەدا کە (پەیسەر پرێس) لەگەڵى ئەنجامداوە، د. یوسف محەمەد، جەخت لەوە دەکاتەوە کە جگە لە رێککەوتنى هەرێم لەگەڵ بەغدا، هیچ بە دیلێکى تر بونى نیە، چونكە رێگای چارەسەری كێشەكانی هەرێم لە بەغدایە.

لەبارەى پڕۆژەى چاکسازیشەوە، باسى لەوەکرد، "ئەگەر راست بێت كە ئیرادە هەبێت بۆ چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، ئەوا چاكسازی لە چەند دۆسێیەكدا گرنگن كە یەكەمیان دۆسێی نەوتە، چونکە پێویستی بە پێداچونەوەی بنچینەیی هەیە و هەرێم دەتوانێت سوود لە عێراق وەربگرێت بۆ ئەم پێداچونەوەیە، بەتایبەت ئاشکراکردنى رێککەوتنى (50) ساڵەى هەرێم لەگەڵ تورکیا لە کەرتى نەوتدا".

وتیشى: لە هەرێم باج و رسوماتێکى زۆر بە شێوەیەکى نایاسایى لە خەڵكی وەردەگیرێت، بەڵام كۆمپانیا زەبەلاحەكانی دەسەڵاتداران لە باج و رسومات دەبەخشرێن لەكاتێكدا پێویستبو ئەوان باج و رسومات بدەن.

لە بارەى بەشدارى بزوتنەوەى گۆڕانەوە لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم، یوسف محەمەد، رایگەیاند: ئەرکى نوێنەرانى گۆڕان لەم کابینەیە ئەوەیە کارى جدى بکەن بۆ هێنانەوەی داهاتی هەمو خاڵە سنورییەكان بۆ خەزێنەی دەوڵەت،  پرۆژەشیان لەبەردەستە".

دەشڵێت:"پێم سەیرە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەستیان دەچێتە بڕینی موچەی سەدان هەزار هاوڵاتی، بەڵام ناتوانن چارەسەری كێشەی كۆمپانیای دەروازە سنورییەكان چارەسەر بكەن كە (10 بۆ 15) كۆمپانیان و تەنها بەوە دەتوانرا سەدان ملیۆن دۆلار بگەڕێندرێتەوە".


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format