نامەی مامۆستایەک بۆ سەرۆک !
سەرۆک، تۆ مناڵەکانت خۆش ئەوێ بەڵام ئایا ئەوان تۆیان خۆش ئەوێ ، ئاخر منیش سێ منداڵم هەیەو زۆریش خۆشم ئەوێن ، بەڵام ئەزانی خەریکە ئێستا مناڵەکانم منیان خۆش نەوێت ؟ ئەزانی بۆ ؟؟؟؟
چونکە ئەوان تێ ناگەن چارەکە موچە چیەو نیو موچە یانی چی و پاشەکەوت چیەو لێ بڕین واتای چیەو هەڵپەساردن چ مەعنایەکی هەیەو ئەم گەمە مناڵانەتر لە ماڵە باجێنەکەی خۆیان دەبینن تا دەوڵەتداری ؟!
ئەزانی ئەوان ئێستا چاوەڕێی منن و منیش چاوەڕێی موچەکەمم؟؟؟
ئاخر خۆ مناڵە گەورەکەم دوای گەشتی فرانکفۆردو مناڵە بچکۆلەکەم داوای نەستەلەی تورکی و ناوەندیەکەشم داوای ئەسپ سواری لێ نەکردوم لە مەزرەعەکانی باپیریان ، ئەزانی داوای چیم لێ دەکەن؟؟؟؟
تەنهاو تەنها داوای ژیانێکی سادەم لێ ئەکەن ، کەچی ئەوان هەر چاوەڕێنو منیش هەر چاوەڕێم!
سەرۆک ، واز لە پاشەکەوت و چارەک و نیوەو لێبڕین و هەڵپەساردنەکە بهێنە من دوای ئەو هەموو چاوەڕوانیەش هێشتا هەر چاوەڕێم ئەزانی؟؟؟
بەڕاست تۆ مناڵەکانت ئاوا لەچاوەڕوانیدا دەهێڵیتەوە ؟!
ئەی باشە دواتر چی بەمناڵەکانت ئەڵێیت؟؟؟ با منیش وایان پێ بڵێم!
فزولی نیە بپرسم ، کاتێ تۆ موچەکەت وەرگرت چی بۆ مناڵەکانت ئەکڕیت ، لەکوێ بۆیان ئەکڕیت ؟؟؟
بزانم منیش ئەتوانم لەوەیان بۆ بکڕم و لەوێ بۆیان بکڕم!
من مناڵەکانم لێم زویرن ، ئەزانی بۆ؟؟؟؟
چونکە هەموو شەوێک بە درۆیەکی هەڵپەسێردراو ئەیانخەوێنم !!!
ئەی هەر بەڕاست تۆ قەت درۆی هەڵپەسێردراوت کردووە لەگەڵ مناڵەکانت ؟؟؟؟
ئەی ئەگەر تۆ مناڵەکانت لێت زویربن چۆن ئاشتیان ئەکەیتەوە ؟
بامنیش وا بکەم!
کۆتا قسەم پایەدار ، حکومەت واتە باوکی میللەت ، تۆش سەرۆکی ئەو حکومەتەیت ، دیسان لێت ئەپرسمەوە ، ئایا هەست ئەکەیت مناڵەکانت لێت ڕازین ؟ خۆشیان ئەوێیت ؟ ئایا ئەوانت لەچاوەڕوانیا نەهێشتۆتەوە ؟ قەت درۆت لەگەڵ نەکردوون ؟
مامۆستا/ هەردی هادی ، باوکی / نما ، باران ، نیما