بۆ ئەم دوخەی ئێستا!
فێڵێکی کەرانە و سیاسەتێکی گایانە.

زه‌واڵ حه‌مید

پیاوێک گوێدرێژێک و گایەکی دەبێت ، ڕۆژێکیان کوێدرێژەکە دەبات بۆ ئەرز کێڵان جووت، ئێوارە دەهێنێتەوە ، لەبەرئەوەی ڕۆژی پێشوو گوێدرێژەکە کاری پێکراوە ، شەو ماندو وبێتاقەت دەبێت. سبەینێی کابرا دەیەوێ دیسان کوێدریژەکە بباتەوە بۆهەمان کار ، بەڵام کە دەبینێت کوێدرێژەکە ماندوو دیارە، بڕیار دەدات ئەمجارەیان گا کە بەرێت لەبری کوێدرێژەکە بۆ ئەرز کێڵان . کوێدرێژەکەش تا ئێوارە بۆخۆی لەماڵەوە دەبێت و ئەخواو ئەخەوێت،جارجار بۆ بزەی سەر لێو زەڕەیەکیش دەکات. کابرا ئێوارە گاکە دێنێتەوە و دەیکاتە شوێنی حەوانەوەکەیەوە و خۆشی دەڕواتەوە بۆماڵەوە . کوێدرێژەکە وەک ئەوەی سیاسەتێکی زیرەکانەی سەرکەوتووی کردبێت و بێ ئەوەی خۆی هەستی پێبکات. بیردەکاتە کە سەبەینێش هەمان نمایش پیشانی کابرای خاوەنی بدات تا بەڵکو نەیبا بۆ کارکردن. بۆیە سبەینێش خۆی دەکات بەنەخۆش و لەسەری ئاخوڕەکە دەوەستێت وهیچ ناحوات، کابرا کەدەرگای حەوانەوەکەیان دەکاتەوە ، دەبینێت کوێدریژەکە زۆر ناساغ و بێتاقەتە، بۆیە بڕیاردەدات دیسان گا کە بەرێت بۆ جووت. بەم فێڵە کەرانەیە کوێدرێژەکە سەرکەوتوو دەبێت. بۆیە 3 ڕۆژ کوێدرێژەکە بەم فێڵە ونمایشە بەردەوامدەبێت. لەسەر چوارەم ڕۆژ بەشەوەکەی ، گا کە دەپرسێت لە کوێدرێژەکە ئەڵێ چۆن هەموو ڕۆژێک من دەبا بۆ جوتکردن و تۆ نابات، چیت پێی داوە و چیت بۆکردووە، تومەزە گا کە مێشکی بۆلای شتی خراپ دەچێ!!! گوێدریژەکە پێ دەکەنێ و بە گا کەدەڵێ نازانی؟ ، گا کەش دەڵێ نەخێر من چوزانم 4 چوار ڕۆژە پشتم شکا بە جوتکردن. کوێدرێژەکە باسی فێڵەکەی خۆی بۆ گا کەدەکات . گاکەش هیچ ناڵێ تا سبەینێ ڕۆژ دەبێتەوە.سبەینێ بەرەبەیان گاکە گوێی لەدەنگی پێی کابرای خاوەنی دەبێت،پێشئەوی دەرگاکە بکاتەوە ، گاکە خوی دەدات بەزەویداو بەلایا خوی پاڵدەخات و چاویشی دەوقێنێ وەک ئەوەی نەخۆش بێت. کابرای جوتیاریش کە حاڵی گا کە بەوشێوەیە دەبینێت ، زۆر دەترسێ لەوەی گاکە مردار بێتەوە. دەڵێ بەخوا گاکە زۆر ماندووە با ئیسراحە بێت ، کوێدرێژەکە بەرم بۆ جووتکردن. گوێدرێژەکە کە چاوی بەگاکە دەکەوێت خوی دا بەزەویدا و کابرای جوتیاریش ڕەشمەی کوێدرێژەکەی ڕاکێشا تا لەبری گاکە بیبات بۆ جووت ، پێش ئەوەی لە شوێنی حەوانەوەکەیان دەربچێت ئاوڕێکی کەرانەی دایەوە و دواتر تێگەشت ئەو پشودانە و خۆشگوزەرانەی کە لێی تێک چوو هی زمان و کەرێتی خۆی بوو. بۆیە تائێستاش کەر سیاسەت نازانێ ، تەنها مل دەخەوێنێ. گا ش تائێستا ئەخوا و ئەپەڕێ.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format