ئایە پێشمەرگە دەگەڕیتەوە کەرکوک.؟
ئومێد حەمە
سەبارەت بە پرسی گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ سنوری مادەی ١٤٠.!
*ڕۆژی پێنجشەمە لە پۆستێکدا پێیم ووتن کە شاندێکی پێشمەرگە لە بەغدایە و لەسەر پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانە قسە دەکەن کە لە دوای ١٦ی ئکتۆبەر لە سنوری مادەی ١٤٠ دروستبووە و داعش ئستیغلالی کردبوو
جا با بە کورتی پێیتان بڵیم
*دانوستانی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک لە مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٩وە بە چاودێری نەتەوەیەکگرتۆکان لەگەڵ بەغدا دەستیپێکردووە و بڕیارش دراوە ھیچ ھەڵبژاردنێک (پەرلەمان و پاریزگاکانیش)لە کەرکوک نەکرێیت بێ گەڕانەوەی پێشمەرگە و ئەوکاتیش من ناوەرۆکی ئەو ڕیککەوتنەم داناوە و کاتێک کە ھەڵبژاردنی پاریزگاکان دواکەوت ئەو پرسەش ڕاگیراوە تا ئەو کاتەی ھەڵبژاردن دیاری دەکرێیت لە عێراق
*ئەم دانوستانانەی ئێستا دور و نزیک پەیوەندی بە گەڕانەوەی پێشمەرگە نییە….بەڵکو لەسەر داوای بەغدا داوای ھەماھەنگی کراوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە لەنێوان سوپاسی عێراق و پێشمەرگە دروست بووە و داعش جموجۆڵی تێیدا زۆر بووە و ھەماھەنگێکەش سنوردارە و لە سی بۆ چوار ژوری ئۆپراسیون لە ناوچەکانی سنوری (موسڵ و کەرکوک ودیالە) پێشمەرگە ووجودی ھەبێیت
ھەر ئەمرۆ عەمید یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم دانوستانانە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە نییە لە ئێستادا
*ئەو ھێزە عەرەب و تورکمانانەش کە ئەمرۆ بەیاننامەیان دەرکردووە جگە لە موزایەدە بەسەر نەتەوەکانی خۆیان ھیچی دیکە نییە
.