كاتێك مناڵەكەت ئەلێت: دایكە ئاوئەخۆم….
كاتێك منداڵەکەت پێت دەڵێت دایکە، پەراخێك ئاوم دەوێت و تۆش لە وەڵامدادەڵێت:
وازم لێ بێنە
ئیشم هەیە
ئارام بگرە
چەنێك قسە ئەكەی
میوانم هەیە!
بەهۆی ئەم ڕەفتارانەوە، منداڵ لەو تەمەنە كەمەدا بەو دەرئەنجامە دەگات كە كاتێك من نیازمەندم و پێویستم بە شتێك هەیە خراپم و رقیان لێم دەبێتەوە…
دەرئەنجام، ئەبێتە هۆی ئەوەی كە زۆرێك لە ئێمە شەرم دەكەین لە بەرچاوی خەڵك نان بخۆین یان لە ناو خەڵكا بچینە تەوالێت و یان هەر پێویستیەکی خۆمان جێ بەجێ بکەین …. هتد. تەنانەت هەندێ جار بە جۆرێک ڕەفتار دەکەین و واخۆمان دەردەخەین کە ئێمە هیچ كات نان ناخۆین و ناچین بۆ تەوالێت.
بۆیە ئەم جۆرە هەڵسوکەوتەی دایک و باوک لە منداڵیدا، وامان لێدەکات کە ڕۆژێک لە ڕۆژان هەر پێوستیەکمان هەبێت، خۆمان بە مرۆڤێكی خراپ و جێگەی رق لێ بونەوە ببینین.
دڵنیابن دانە بە دانەی ئەم بابەت و هەڵسوکەوتانەی منداڵی کە بە ڕواڵەت بچوك و بێ بەها دەیانبینین، لە تەمەنی گەورە بوندا خۆیان نیشان دەدەنەوە کاریگەریەکەیان دەبینین…
ئایا لە تەمەنی مناڵی ئەم جۆرە قسانەت پێ وتراوە ؟؟؟