1

Faibroadenoma  گرێی چەوری مەمک چییە ؟

گرێی چەوری مەمک گرێیەکی بەرجەستیە کە بە زۆری لە ئافرەتانی تەمەن نێوان ١٥ بۆ ٣٥ ساڵیدا دەردەکەوێت بەڵام گرێیەکی شێرپەنجەیی نییە.
گرێی چەوری مەمک لەوانەیە گرێیەکی جێگیر و نەرم و لاستیکی یان ڕەق بێت کە شێوەیەکی ڕێکی هەیە. عادەتەن ئەم گرێی چەوریانە ئازاریان نییە. لەوانەیە وەک هەڵماتێک لە ژێر پێستی مەمکتدا هەستی پێبکەیت کە بە ئاسانی دەجوڵێت لە کاتی پشکینیندا. ئەم گرێ چەورییانە قەبارەیان جیاوازە کە دەکرێت خۆیان گەورە ببن یان لەناو بچن بە بێ چارەسەر وەرگرتن، زۆر بچووکن هەروەها قەبارەیان ١ یان ٢ سانتیممەتر دەبێت وە زۆر بەدەگمەن قەبارەیان لە ٥ سانتیممەتر زیاتر بکات. گرێ چەورییەکان یەکێکن لە باوترین گرێ پاکەکانی مەمک لە ئافرەتانی گەنجدا واتە ئەم گرێیانە شێرپەنجە نین. چارەسەری ئەم گرێیانە چاودیری کردنی گرێیەکەیە بۆئەوەی بزانی کە قەبارەیان گەورە دەبێت یاخود نە، یان زەر‌ع دەکریت بۆئەوەی سروشتی گرێیەکە بزانین، یان بە نەشتەرگەری لادەبرێت.
نیشانەکانی فابرۆئەدینۆما، گرێی چەوری مەمک
ئەم گرێ چەورییانە گرێیەکی بەرجەستەن کە عادەتەن ئەمان نیشانەکانیەتی:
1. گرێییەکی خڕە وە بە ئاشکرا دەبینرێت، دەوروبەرەکەی نەرمە
2. بە ئاسانی دەجوڵێت
3. هەندێک جار گرێیەکی تووندە یان لاستییکییە
4. بێ ئازارن
دەکرێت ئافرەتان لە مەمکێکیاندا یان لە هەردوو مەمکیاندا گرێیەکی چەوری یان زیاتریان هەبێت.
چ کاتێک سەردانی دکتۆر بکەیت بۆ ئەم حاڵەتانە؟
1. ئەگەر هەستت بە گرێیەکی نوێ کرد لە مەمکتدا
2. هەر گۆڕنکارییەکی دیکە کە لە مەمکتدا هەستت پێکرد
3. گرێیەک کە پێشتر پشکنینت بۆ کردووە وە ئێستا گەورە بووە یان گۆڕاوە بە شتێکی دیکە یان وا دەردەکەوێت کە شتێک بێت  جیاوز بێت لە گرێ چەورییەکانی ژێر پێستی مەمک.

https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/fibroadenoma/symptoms-causes/syc-20352752


Like it? Share with your friends!

1

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format