2

ئایە دەزانی؟
ئایە دەزانی کە پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وآله وسلم زۆربەی کاتەکانی پرچی دریژ بووەو هەندێ جاریش چوار پەلکی لێ دروست کردووە؟؟؟
باش دەزانم کەزۆرشت لەبارەی دینه وە نامۆ بووە و کاتێکیش باس دەکرێن خەڵکانێک بەزەحمەت دێنە قەناعەت، یەکێک لەوشتانەی کەلای موسڵمانان نامۆ کراوە بابەتی پرچ درێژکردنە لەلایەن پیاوانەوە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مەلاو بانگخوازەکانی ئەم سەردەمە زۆر بەدەگمەن ئاماژە ی پێ دەکەن هەتا وای لێ هاتووە لەناو خەڵکی عه وامدا ئەگەر گەنجێک پرچ درێژ بکا بەچاوێکی سووک تەماشادەکرێ و تانەوتەشەری زۆری لێ دەدرێ ،هەندێکیش بەناوی دینەوە چونکە لەدین تێ نەگەیشتوون حوکمی هەڵە بەسەر ئەوکەسانەدا دەسەپێنن کەپرچیان دریژ دەکەن بەتایبەت کە دەبینین هەندێ لەشوێنکوووانی قوتابخانەی تەسەوف پرچیان دریژ دەکەن سووکایەتییان پێ دەکرێ و پە ڕشکن و پیس و بیدعە کار ناودەبرێن، ئەمەش لە کاتێکدایەکە دەیان فەرموودەی ڕاست ئەوە ئەسلمێنن کە پێغەمبەری خودا جگە لەکاتی عومرەو حەجیدا بەردەوام پرچی درێژ بووە و هەندێ جاریش پرچی پیرۆزی دهۆنییەوەو دەیکرد بە پەلک و لەژیری مێزەرەکەیەوە شۆڕیا دەکرد بەسەر شان و ڕاست و چەپی سەریدا، بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەم قسانەش دەچینە خزمەت چەند فەرموودەیەکی صه حیح:
1-عن البراء بن عازب قال:(مارأیت من ذي لمة أحسن في حلة حمراء من رسول الله صلی الله علیه وسلم له شعر یضرب منكبیه…)البخاري(2337)
واتە:کەسێکم نەبینی جوانتر لەپێغەمبەری خودا صلی الله علیه وآله وسلم پرچێکی هەبوو تا ناووشانی هاتبوو.
2-عن أم هانئ قالت :(قدم النبي صلی الله علیه وسلم مكة مرة وله أربع غدائر)رواه أحمد(27389)وإبن ماجة(3631) والترمذي(1781)بسندصحیح
واتە:دایکی هانئ دەڵێ:پێغەمەری خوا صلی الله علیه وسلم جارێکیان هاتە ناو شاری مەککەوە چوار پەلکی هەبوو.
3-عن أبي هریرة قال:قال رسول الله صلی الله علیه وسلم:(من كان له شعر فلیكرمه)رواه أبوداودبسندحسن(4863).
واتە:هەرکەسێ پرچ درێژ ئەکا باڕێزی لێ بگرێ(واتە بابەپاکو خاوێنی ڕایبگرێ و بەردەوام بیشوات وڕۆنی لێ بداو بەگوڵاووبۆن خۆشی بکا).
4-پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وآله وسلم له کاتی هەموونوێژێکدا پەلکەکانی سەری خاوو دەکردنەوە بۆ ئەوەی کاتێ دەچێتە سووجدە پرچەکانی لەگەڵیدا سووجدە بەرن بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیە:عن إبن عباس:(أمرالنبي صلی الله علیه وسلم أن یسجد علی سبع ونهي أن یكفت الشعر والثیاب)رواه مسلم(490).
واتە:پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وآله وسلم فه رمانی پێ کرابوو کە لەسەرحەوت ئەندامی جەستەی سووجدە بباو نەهیشی لێ کرابوو لەکاتی نوێژدا پرچ و جلە کانی کۆبکاتەوە. (واتە ئەوەی پرچی درێژە سووننەتە لەکاتی نوێژدا شۆڕی بکاتەوە و هەروەهاقۆڵ و دەرقاپەی جلەکانی هەڵنەکات) ئەم فەرموودەیەش ئەوە ئەگەیەنێ کە پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وآله وسلم پرچی درێژ بووە.
بەڵام ئەوەش بزانین پرچ درێژ کردن هەرگیز بەراوورد ناکرێ لەگەڵ ڕیشدا بەڵکو هێشتنەوەی ڕیش لەپێشترە لە هێشتنەوەی پرچ چونکە ڕیش هێشتنەوە سووننەتە و درێژکردنی پرچ موباحە(ڕێگە پێدراوە) سووننەت وموباحیش بەراوورد ناکرێن، ئەگەریش کەسێک ڕیش و پرچیشی بەیەکەوە بهێڵێتەوە باشترو جوانتریشە…

هاوار شافعی….
ماجستێر لەتەفسیری قورئان..


Like it? Share with your friends!

2

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format