0

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێپرسینه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی پارێزگای كه‌ركوك ده‌رده‌كات به‌ چه‌ندین تۆمه‌تی جیاواز، له‌ نێویاندا په‌روه‌رده‌ی گشتی په‌روه‌رده‌ و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نه‌زاهه‌ كه‌ 21ی ته‌مموز له‌ سایتی فه‌رمی ده‌سته‌كه‌ بڵاوبۆته‌وه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ عه‌بد عه‌لی حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركراوه‌.

“دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دانانی نرخ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌”.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌زاهه‌دا هاتووه‌ “ئه‌و فه‌رمانه‌ به‌هۆی گومانی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ و سامانی گشتییه‌وه‌یه‌ له‌ پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شی ئامێره‌كانی په‌روه‌رده‌دا”.

لێپرسراوی راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك –سه‌رباری نوسینی پۆسته‌كه‌ی به‌ڵام رازی نه‌بوو ناوی بنوسرێت ره‌تیكرده‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بێت و جه‌ختیكرده‌وه،‌ عه‌بد عه‌لی حسێن چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ به‌غدایه‌ و سه‌رقاڵه‌ به‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دامه‌زراوانی نوێی په‌روه‌رده‌وه‌.

هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه‌ هێزێكی ئه‌منی چونه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ڵام ئامانج لێی ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئامێره‌كان بووه‌ نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.

فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ به‌مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عیراقی ده‌ركراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ماددەیه‌ی یاسای سزادانی عیراقی، هەر فەرمانبەرێك یان هەر راسپێردراوێك بە خزمەتی گشتی بە ئەنقەست زیان بە سامان و بەرژەوەندی ئەو شوێنە بگەیەنێت كە كاری تیا دەكات ئەوە سزادەدرێت بە ماوەیەك لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، به‌ هه‌مان مادده‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك ده‌ركردووه‌ و یاریده‌ده‌ری ئه‌وكاتی ئه‌و لێپرسراوه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ بانگهێشت ده‌كات.

فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی كاره‌با پێنج ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نه‌زاهه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ پێشێلكاری هه‌بووه‌‌ له‌ به‌ستنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و هه‌روه‌ها پێدانی باج له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌وه‌ به‌ حكومه‌ت.

قه‌یس ره‌زوانی، لێپرسراوی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای باكور وتى “تائێستا هیچ نوسراوێكی فه‌رمیمان له‌ نه‌زاهه‌ یان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.. “.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی 21ی ته‌مموزی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌دا، ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانی بانگهێشتكردنی قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك كراوه‌، به‌ تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می له‌ لابردنی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكه‌كانی حكومه‌ت، به‌وپێیه‌ی لێپرسراوی دۆسیه‌ی زیاده‌ڕۆییشه‌.

ئه‌و فه‌رمانه‌ به‌پێی مادده‌ی 331ی یاسای سزادانه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زیندانی و غه‌رامه‌، بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پێشێلكاری له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا بكات.

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا بڵاویكرده‌وه‌، توانیویانه‌ موڵكێكی حكومه‌ت به‌ به‌های پێنج ملیار دینار بگه‌ڕێننه‌وه‌، دوای ده‌ستگیركردنی پێنج كه‌س به‌ تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت له‌ پارێزگای كه‌ركوك.


Like it? Share with your friends!

0

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format