3

چیرۆكی ئێمه‌
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
چیرۆكی ئێمه‌ مه‌زرای گریانه‌
بزه‌و خه‌نده‌شمان گوڵی شین ده‌گرێ‌
تا له‌ چاومانا ئومێدێك ده‌ڕوێ‌
هه‌زار هیوامان له‌ ناخا ده‌مرێ‌
—————–
دایكێكمان نیه‌ یادگه‌ی لیپ نه‌بێ‌
له‌ وێنه‌ی رۆڵه‌ی جوانی وه‌ریوی
كوختێكمان نیه‌ حه‌كایه‌تخوانی
نه‌گری بۆ مه‌لی له‌ لان ته‌ریوی
—————–
كانیه‌ك نیه‌ له‌م نیشتمانه‌
قومی ئیشقێكی تیا نه‌خنكابێ‌
به‌ردێك نابینی له‌و شاخ و داخه‌
په‌ڵه‌ خوێنێكی لاجێنه‌مابێ‌
—————–
ئێمه‌گلاوی سه‌ر زه‌مینێكین
كه‌س نیه‌ ئازارمان بخوێنێته‌وه‌
هێنده‌ چزاوین به‌ پشكۆو گڕا
خه‌مممان به‌ ماچیش ئه‌كولێته‌وه‌
——————–
هه‌ندێ‌ جار ده‌ڵێم خۆزگه‌ نه‌بووباین
ئه‌و كات ئازاریش ده‌حه‌سایه‌وه‌
بوارێك نه‌ده‌ما بۆ كوێره‌وه‌ری
كێوی به‌دبه‌ختیش ده‌توایه‌وه‌
——————
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزه‌ی مناڵێك
ده‌مگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و په‌ڕی جوانی
وه‌كو قه‌رسیلی به‌رشنه‌ی شه‌ماڵ
ده‌كه‌ومه‌ سه‌ما بۆ كامه‌رانی


Like it? Share with your friends!

3

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format