1

کێ کوردی فێری ڕاکردن کرد ؟؟؟

نوسینی: بەکر دەروێش

یەکێتی و پارتی نەک تەنیا ئاشبەتاڵیان بە بەشۆڕەکانی کورد کرد بەڵکو لەوەش خراپتر کوردیان  فێری ڕاکردن کرد،  فێری ئەوەیان کرد لەکوێ چاوسورکردنەوەیەک، هەڕەشەیەک  هەبوو ئەو شوێنە جێبهێڵن و ڕاکەن،  بەئاسانی دەسبەرداری زەوی و زارو خاک و  نیشتمانی خۆیان بن، شتێکی تازە نییە گەر بڵێین مرۆڤ بەبێ خاک ئاوارەو دەربەدەر دەبێت، خاکیش بەبێ مرۆڤ بەرەڵاو داگیرکراو دەبێت، مرۆڤ کاتێک خاکەکەی داگیر دەکرێ، یان  لەماڵ و حاڵی خۆی دەردەکرێ دەبێتە ئاوارەو سەرلێشێواو، خاکیش کاتێک  مرۆڤەکانی ئاوارە دەبن ئەویش دەبێتە زەوییەکی بێ بەهای بەرەڵا،  کاتێک خەڵکی وڵاتێک  ئاوارەو دەربەر دەکرێن، ئەوە  نیشتمانەکەیان دەبێتە خاکێکی بێ شکۆو بەرەڵا، داگیرکەران بەئارەزووی خۆیان هەتکی دەکەن، نامووسی دەڕوا، دەبێتە خاکێکی بێ هەست و نەست، خاکێک کەهیچ بەهاو نرخێکی نامێنێ، ڕێک وەک ئەو مرۆڤەی کاتێک لەسەر ماڵ و موڵکی خۆی دەردەکرێ، دەبێتە ئینسانێکی بێ نرخ و بێ بەها، کەوابوو مرۆڤ و خاک یەکتر تەواودەکەن، پیرۆزیان لەپیرۆزی یەکتردایە، شکۆو نرخیان لەیەکتردایە، مرۆڤ بەخاک و خاک بەمرۆڤەوە جوانن، بەبێ یەکتر هیچکامیان بەهاو نرخیان نامێنێ، مرۆڤ بەلەدەستدانی خاکەکەی ڕەوشت و ئاکاریش لەدەستدەدات، بۆیە وتراوە بەرد لەجێی خۆی سەنگینە، داگیرکەران خاکی داگیرکراویان لا بێنرخە، هەمیشە وەک سۆزانیەک سەیری دەکەن، بەهەمان شێوە مرۆڤی ئاوارەو دەربەدەریش هەمیشە بەچاوێکی سوکەوە سەیر دەکرێ، من هەموو جارێ کەبیر لەکۆڕەو دەکەمەوە زۆر تەریق دەبمەوە، میللەتێک بەگەورەو بچووکەوە نیشتمان و خاکی خۆمانمان جێهێڵاو ڕامان کرد، چ شوورەییەکە ماڵوحاڵت، خاک و نیشتمانت جێبهێڵی و ڕابکەی؟ چ بێنامووسییەکە، چ بێ ئەخلاقییەکە فەخرو شانازی بەکۆڕەوە بکەی؟ مرۆڤی نیشتمان پەروەرو وڵات پارێز ئەمرێ و دەسبەرداری خاک و نیشتمانەکەی نابێ، چۆن مرۆڤی خاوەن نامووس و شەرەف بەئاسانی دەسبەرداری نامووس و شەرەفەکەی نابێت ئاواش   مرۆڤی نیشتمان پەروەر دەمرێ لەپێناو خاکەکەیداو دەسبەرداری نابێت، بۆیە زۆرجار پێویستە لەپێناو خاک و ماڵی خۆتدا بمری و بەئاسانی دەسبەرداری نەبیت، مردن لەسەر زەوی وزاری خۆت پیرۆزترە لەژیانی ئاوارەیی و دەربەدەری، پشت بەستن بەخۆت زۆر باشترە لەچاو لەدەستکردنی یەکێتی و پارتی کەجگە لەبەزین کوردیان فێری هیچ شتێکیتر نەکرد.بۆیە داوا لەکوردانی ئەلبوسەباح و پارە پارەو  تەپەسەوزو سنگور دەکەم دیفاع لەعەرزو عەرازیەکانیان بکەن و بەئاسانی دەسبەرداری نەبن بۆ عارەب، پشت بەخۆیان ببەستن و چاویان لەدەستی یەکێتی و پارتی نەبێت، کەجگە لەڕاکردن کوردیان فێری هیچ شتێکیتر نەکرد.


Like it? Share with your friends!

1

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format