توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه كه له یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه: ئه‌وانه‌ی كه كێشه‌ی كه‌می ڤیتامین (D)یان هه‌یه زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه به كۆرۆنا ڤایرۆس وه‌ك له له‌وانه‌ی كه ڤیتامین (D) له جه‌سته‌یاندا تێر و ته‌واوه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (مێدپهیج توده‌ی) كه رۆژی 5ی ئهیلوول بڵاویكردووه‌ته‌وه، د. د‌یڤید میلتزر هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له پسپۆری كه‌می ڤیتامینه‌كان له‌زانكۆی شیكاگۆ ده‌ڵێت: "له‌نێو نزیكه‌ی 500 تووشبوودا ترسی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وانه بووه كه كه‌می ڤیتامین (D)یان هه‌یه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه ڤیتامین (D) له‌جه‌سته‌یاندا تێر‌و ته‌واوه".
كه‌می یان نه‌بوونی بڕی پێویست له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ڤیتامین (D)، پێوانه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری تووشبوون به كۆرۆنا. بۆیه توێژه‌رانی توێژینه‌وه‌كه به ئاگاییه‌وه بڕیاریاندا له‌سه‌ر كاریگه‌ریی سه‌ره‌كی كه‌می ڤیتامین (D)، كه فاكته‌رێكی ترسناكی دیكه‌ی كۆڤید-19یه، وێڕای بوونی ته‌مه‌ن و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی دیكه.
توێژینه‌وه‌كان له توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشتریاندا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی نێوان ڤیتامین (D) و كه‌مبوونی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان به ڤایرۆسه‌كه لێكدابووه‌وه.
تێبینی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ڤیتامین (D) پێویستی سه‌ره‌كییه له‌م قۆناغه‌دا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشییه‌كه. به‌تایبه‌تی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه به‌وانه‌ی كه ناتوانن یان بواریان نییه بچنه به‌ر خۆر ئه‌وا پێویسته رێژه‌ی پێویست ڤیتامین (D) وه‌رگرن.
میلتزر و هاوڕێكانی له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا له‌سه‌ر ئه‌و داتایانه‌ی له تۆماری ته‌ندروستی ئه‌له‌كترۆنیدا كه له‌سه‌ر 4314 كه‌س وه‌ریانگرتووه كه تاقیكردنه‌وه‌ی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوه. 483 كه‌سیان كه تێكڕای ته‌مه‌نیان له نێوان 49 ساڵ بووه و تووشبوون به كۆرۆنا 75%یان ژن و 60%یان ره‌شپێست بوون. ده‌شڵێت: "یه‌ك له‌سه‌ر چوار، چاره‌كی ئه‌و كه‌سانه كه‌می ڤیتامین (D) یان هه‌بووه و زیاتریش گه‌نج بوون و له‌ده‌ره‌وه‌ی سپی پێست بوون".
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه زیاتریان تووشی كه‌می ڤیتامین (2D) بوون و كه‌مترینیان كه‌می (3D) هه‌بووه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه، 71كه‌س له‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون به پێچه‌وانه‌ی كه‌می ڤیتامینه‌وه له ئه‌نجامی دۆخی ته‌ندروستی ئالووده‌بوون یان هۆكاری تری ره‌فتارییه‌وه تووشبوون.
به‌ڵام میلتزر و هاوڕێكانی ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه ته‌نیا كه‌می ڤیتامین نییه له‌نێو ره‌شپێسته‌كان و لاتینه‌كان كه كاریگه‌ریی هه‌بێت بۆ تووشبوونی زیاتر به كۆرۆنا، به‌ڵكو هۆكاری تر هه‌ن كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی مردن له‌نێو ئه‌م دوو توێژه‌دا زۆرتر بن