شه‌هید ئارام كه شه‌هید بوو 10 دینار له گیرفانیا نه‌بوو ، له كاتێكا ئه‌و یه‌كێك له رابه‌رانی بزوتنه‌وه‌كه بوو ، ئازاد هه‌ورامی زۆر دواتر له 1988 كه شه‌هید بوو وتی هه‌رچیم له گیرفانایه ئه‌وه موڵكی منه ئه‌ڵێن گوایه ئه‌وه‌ی له گیرفانیا بووه نه‌گه‌یشتوه‌ته 10 دینار ، قازی محه‌مه‌د به سه‌ر په‌تی سێداره‌بوو خاوه‌نی 1000 تمه‌ن نه‌بوو سه‌رۆك كۆماری ، كۆماره جوانهمهرگهكهش بوو ، بیرمه له هه‌شتاكان دوو شه‌هیدیان له ناوچه‌ی شوانه‌وه هێنایه‌وه بۆ فه‌وجه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بیستمان یه‌كێكیان دینارێكی له گیرفانا بووه له‌وێ به‌عسیه‌ك دیناره‌كه‌ی به بزمار له سه‌ر ناوچه‌وانی داكوتیبوو ، له نێو ئه‌و هه‌موو ناشرینیه‌دا ئه‌مانه‌ش هه‌بوو .
ساڵی 1991 چومه راژان باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له چه‌ند كوختێكا بوو ، ئه‌و رۆژه باشترین خواردنی باره‌گاكه برنجی سور بوو ، له چیوهرۆش چوومه مه‌قه‌ڕی یه‌كێتیه‌كان هه‌ر ئه‌سپێ ئهیخواردی ، ئۆردوگای هورمه هه‌نگیش له كامیاران خانوه‌كانی له كوختهكهی مام تۆم باشتر نه‌بوون ، قسه له وهناكهم سه‌رانی حزبه‌كه چیان هه‌بووه‌و چیان له حزب و میلله‌ت شاردوه‌ته‌وه ،قسه له سه‌ر زۆربه‌ی نه‌هه‌نگه‌كانی ئه‌مڕۆیه ، ئه‌وان به گیرفانی خاڵیه‌وه گه‌ڕانه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاو به تاڵان ده‌ستیان پێكرد ، گروپێك له قه‌ره‌هه‌نجیر قاسهیهكیان دۆزیبوه‌وه به قه‌ده‌ر ئه‌منه سوره‌كه‌ی سلێمانی گوله‌یان پێوه نابوو بۆ كردنه‌وه‌ی، ئه‌مانه زۆربه‌یان ئێستا چیان نیه ، باخ و ڤێللاو ته‌لارو مۆڵ و ماركێت و به‌نزینخانه‌و ده‌یان و سه‌دان ئۆتۆمبیلی هه‌مه‌چه‌شن و هه‌رچی له بهههشتیشا باس كراوه هه‌یانه ، كه‌چی هێشتا تێر ناخۆن ، ئه‌وان هێشتا داوا ده‌كه‌ن و پڕ نابن.
كه‌س ئاوڕ له دواوه ناداته‌وه ، بیری نیه كاڵه‌و چوپلیسهكهی چۆن بوو ، قه‌مسه‌ڵه چڵكنه‌كه‌ی بیر نه‌ماوه ، درۆ زله‌كانی ئازادی و دیموكراسی و دادگه‌ری و یه‌كسانی بیر نه‌ماوه ، به‌س په‌رده‌ی كۆشكه‌كانیان بفرۆشن ئه‌توانن موچه‌ی دوو مانگی موچه خۆران بده‌ن ، هێشتا هه‌ڵپه‌یانه له بیره نه‌وت ، كه‌ناڵی تیڤی ، پاپۆڕو به‌له‌م و یه‌خت و دورگه‌و ته‌لارگه‌لی نیشته جێبون و فڕۆكه‌و رۆزرایزو لیگززو ئاسك و هه‌ڵۆو مه‌له‌وانگه‌و مۆزه‌ی تایبه‌ت و ئه‌وانه گه‌ڕێ ، كه‌سیان كاڵا‌و كڵاشینكۆف و جل‌و به‌رگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان هه‌ڵنه‌گرتوه بۆ ئێستا تا لانی كه‌م خۆیان و رۆژگاری خۆیان بیر كه‌وێته‌وه ، ئه‌وان به هه‌زار نه‌خۆشیه‌وه نه له ژن ، نه‌له پاره ، نه‌له شهمپانیاو ویسكی و ڤۆدگا ، نه له مۆدێلی ئۆتۆمبیل و نه‌له ڤیاگرا تێر ناخۆن و هه‌مووشیان بۆ لێدان له یه‌كتر چیرۆكی یه‌كتر باس ده‌كه‌ن .
ئه‌وان هه‌رگیز ئه‌وانه نین كه پێشمه‌رگه بوون ، كه خه‌ڵك وه‌ك بونه‌وه‌رێكی پیرۆز سه‌یری ده‌كردن .