بۆ هەموو ئەوانەی تەماشای وێنەو ڤیدیۆی سێکسی دەکەن
ئەمە تەنیا ئامۆژگاریەکە لە پێناو خوداو بەس
1- ئایادەزانی تەماشاکردنی ئەمانە لە گوناهەگەورەکانە .
2- ئایادەزانی تەماشاکردنی ئەم دیمەنانە لاوازی و سەرشۆڕی لەدەرونت دروست دەکا .
3- ئایا دەزانی ئەماشاکردنی ئەم زیناکەرانە وات لێ دکا لەچاوی خەڵکدا بچووک ببیتەوە
4- ئایا دەزانی ئەمە سەرپێچی خوای گەورەیە دەبێتە هۆی ئەوەی لە بەندایەتی خوای گەورە دابڕنێی
5- ئایا جێگیرنەبووە لە هزرتدا  تەماشاکردنی ئەو زیناکەرانە تووڕەیی خوا دەهێنێرێ بۆت.
6- ئایا دەزانی تەماشکردنی ئەم دیمەنانە وات لێدەکات لە بچوکترین شت بترسیت
7- ئایا دەزانی تەماشکردنی ئەم ڕووتانە وات لێدەکا مێشکت هیچ زانستێک وەرنەگریت
8- ئایا دەزانی بەهۆی تەماشاکردنی ئەم دیمەنانە بێزەلەتانە بێبەش دەبی لە ژیانی هاوسەری هێمن و بێ کێشە لەگەڵ خێزانت کە خۆشت دەوێ. .
9- ئایا دەزانی ئەم کردەوە قێزەونە  بەتەماشاکردنی دەبێتە هۆی ئەوەی پیاوچاکان ڕقیان لێت بێت هەتا ئەگەر پێشیان نەڵێی من تەماشای ئەم فلیمانەدەکەم .
10- ئایا دەزانی تەماشاکردنی زیناکەران تەنها لەکاتی ڕەجمکردنیا هەتا دەمرن پێویستەو  دڕوستە ، جگە لەمە دروست نیە.
11- ئایا دەزانی دەبێ باجی ئەو تەماشاکردنانە بدەیت ، ئەگەر تۆبەی لەسەر نەکەیت ، خودای بەدەسەڵات  تۆڵە سێنە ؛ ﻭﺃﻥ ﺍﻟﻠﻪ ﻋﺰﻳﺰ ﺫﻭ ﺇﻧﺘﻘﺎﻡ .
12- ئایا حەزت لێیە باسی یەکێکت بۆ بکرێ کە  خۆشت دەوێ ئەوکەسە لەکاتێک مردبێ کە تەماشای ئەم دیمەنانەی کردووە.
13- ئایا دەزانی ڕەنگە خوا بە ڕۆچوونی زەوی لەناوت ببات لەکاتی تەماشاکردنی ئەم زیناکەرانە .
14- ئایا دەزانی ڕەنگە لەکاتی تەماشاکردنی ئەم دیمەنانە بمریت توشی ( ﺳﻮﺀ ﺧﺎﺗﻤﺔ ) بێیت
15- خوای مەزن هەرچەندە یەکێک لەناوەکانی حەلیمە ، بەڵام دەبێ سزای ئەم تەماشاکردنانە وەرگریت ، ئەگەر دوای ماوەیەکیش بێ ، ئەگەر تۆبە نەکەیت .
16-ئایا دەزانی وازهێنان لە هەر شتێ کە بۆنی گوناهی لێ بێ، لە پێناوی خوا ، خوا بۆت قەرەبو دەکاتەوە بە شتێکی باشتر لەوە
17- ئایا دەزای خوای بێ نیازو دەوڵەمەند بە تۆبەکردنی بەندەکانی خۆی چەندشاد دەبێ؟؟ !!
18- ئایادەزانی خودای مەزن لە فەزڵی خۆی دەوڵەمەندت دەکا،  بە وازهێنان لە گوناهـ لەوانە تەماشاکردنی ئەم دیمەنانە ،
نەفسی خۆت بەراورد بکە بە کەسێک کە لە پێناوی خوا تێکۆشان دەکات و تۆش بەدیار شاشەی ئەمانە دانیشتووی ،
ژیانی سەحابە بەڕێزەکان دراسە بکە چیان کردووە بۆ خوا و تۆش  چۆن دژایەتی خوا دەکەی بەدیار ئەمانەوە  و خواش پێ ئاگادارە.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format