لەناو شارێک کە خەڵکەکەی لە ترس و تەنیایی ڕادەکەن، گەنجێک ئاوەدانی بە بەریی کوچە و شەقامەکانیدا دەکاتەوە، دەبێتە فریادڕەسی ئەو ژینگە وێرانەیەی، کە ماوەی چەند ساڵێکە شەڕ و ململانێ ئیفلیجی کردووە.

محەمەد ڕەشید، گەنجێکی کوردی دانیشتووی شارۆچکەی خورماتووە، لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دووبارە بە ماڵەوە دەگەڕێنەوە شارەکەیان کە بۆ ماوەیەک لە ترسی تۆڵە پەلامار و هێرشی میلیشیاکان شارەکەیان چۆڵ کردبوو.

خورماتوو سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە و دەکەوێتە ناو چوارچێوەی مادەی ١٤٠ و ناوچە دابڕێندراوەکانەوە، لە ٢٠٠٣وە تا ساڵی ٢٠١٧ ئیدارەی شارەکە بەدەست کوردەوە بوو، بەڵام نە پێشتر و نەو ئەو کاتە و نە ئێستاش دەستی ئاوەدانی بە شارەکە نەگەیشتووە، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧-وە ناوچەکە بە یەکجاری فەرامۆشکراوە.

شارەکە بەڕادەیەک لەنێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمدا پشتگوێخراوە کە زۆرێک لە دانیشتوانەکەی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە بەردەوام جێیدەهێڵن و سیما فرە ڕەنگییەکەی ڕەش و سپی دەکەن، لە پەراوێزی ئەو کابوسەشدا محەمەد ڕەشید بە سەوزکردنی کوچە و کۆڵانەکانی شار، دووبارە هیوا بۆ خەڵک دەگەڕێنێتەوە.

لەو دۆخە نالەبارەدا کە بەرۆکی خەڵکی خورماتووی گرتووە، محەمەدی تەمەن ٢٩ ساڵ خەریکی سەوزکردنی شەقام و کۆڵانەکانی شارەکەیەتی، لە ماوەی پێنج مانگدا شەقامێکی لە زبڵدانەوە گۆڕیوە بۆ یەک پارچە سەوزایی.

ئەو گەنجە کوردە لەوکاتەوەی گەڕاوەتەوە شارە وێرانەکەی، تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ نەمامی لە شەقامەکاندا سەوز کردووە و هەناسەیەکی زیاتری بە بەردا کردووەتەوە.

بەهۆی کەشوهەوای وشک و گەرمی ناوچەکەوە، ڕێژەیەکی سەوزایی لە خورماتوودا کەمترە لە ٤٪ کە ئەوەش لە خوار هێڵی ستانداردی جیهانییەوەیە بۆ سەوزایی هەر شارێک، بەڵام محەمەد بۆ سەرخستنی کارەکەی، ئەو نەمامانە دەچێنێت کە توانای مانەوەیان هەیە لە کەشوهەوایەکی گەرمی وەک خورماتوودا.

هاوڕێ کرێکار


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format