لەتیف فاتیح فەرەج

من كۆڵبه‌رم 

من كۆڵبه‌ری هه‌شبه‌سه‌رم 

له‌ چیاوچۆڵ ده‌ربه‌ده‌رم 

به‌ دوای نانا مه‌رگ ده‌پێوم 

خولخولۆكه‌ی ده‌شت و كێوم 

ده‌مێك ده‌گلێم له‌ شاخ و شیو 

منداڵم گشت ده‌بن هه‌تیو

جارێ‌ پاسدار ده‌مگلێنێ‌ 

 له‌ خوێنی خۆم ده‌متلێنێ‌ 

جارێ‌ جه‌ندرمه‌ ده‌مكوژێ‌ 

 ده‌ڵێ‌ كورده‌ نابێ‌ بژێ‌ 

له‌ گه‌ڵ ئه‌و ژیانه‌ شێواوه‌م 

ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م نه‌حه‌ساوه‌م 

دوژمن ده‌مكوژن به‌ نۆره‌ 

 ئه‌و ژینمه‌رگه‌شیان پێ‌ زۆره‌

گه‌لێك سه‌یره‌ له‌و دنیایه‌ 

كه‌س له‌ سه‌ر من وه‌ده‌نگ نایه‌

 هه‌زاران ساڵه‌ واده‌ژیم 

كه‌چی لای جیهان ده‌ڵێی نیم 

ده‌ڵێم ئاخۆ من بۆ وابم 

 تۆ بڵێی كه‌س بیری مابم 

هه‌ندێ‌ جار دڵ ده‌هری ده‌بم 

ده‌ڵێم ره‌نگه‌ لای خواش نه‌بم 

ده‌نا خێره‌ هه‌موو رۆژێ‌ 

 جه‌لاد لێوم لێده‌كرۆژێ‌ 

خوداكه‌ی من نایه‌ته‌ ده‌نگ 

دوژمنه‌كه‌م ناكاته‌په‌نگ 

ناڵێ‌ كه‌تۆ هه‌ر كۆڵبه‌ری 

 هانی كه‌مێ‌ به‌ خته‌وه‌ری 

بڕۆ مه‌ترسه‌ كار بكه‌ 

كۆڵه‌كه‌ی پشتت بار بكه‌ 

خودا په‌یمانی داوه‌ پێت 

 چی دی بكوژ نایه‌ته‌ رێت 

گه‌ر لێره‌ش یچه‌وسێیته‌وه‌ 

له‌و دنیا ده‌حه‌سێیته‌وه


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format