سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە ڕایدەگەیەنێت، تێگەیشتنێكی ئیجابی هەیە بۆ ڕێككەوتن لەسەر بودجەی 2020ی عیراق و پشكی هەرێمی كوردستان، بڕیاروایە جیگیر بكرێت ئەگەر كوردستان پابەندبێت بەهەناردەی نەوت.

بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە لە نووسینێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەبۆنەی ئەوەی جوڵەی بازاڕی كوردستان پەیوەندارە بە دابەشكردنی مووچە و مووچەش پەیوەندكراوە بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەتوانرێت بە پشتبەستن بەم دوو خاڵە ئاماژە بەگۆڕانكارییەكی ئەرێنی لە بازاڕ بكەین.

وتیشی”بەهۆی دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا، نرخی نەوت ڕووی لەبەرزبوونەوە یان بەلایەنی كەمەوە جیگری هەیە، هەروەها حكومەت و پەڕلەمان ڕیككەوتن لەماوەی ئەم هەفتەیە بڕیار لەسەر دابەشكردنی ئەو مووچەیەی نەدراوە بدرێت”.
ڕوونیشیكردەوە، حكومەت و پەڕلەمان ڕیككەوتوون پڕۆژە یاسای پارەداركردن پەسەند بكرێت بۆ ئەوەی حكومەت گرفتی سویلەی نەمێنێت بۆ دابەشكردنی مووچە، هاوكات تێگەیشتنێكی ئیجابی هەیە بۆ ڕێككەوتن لەسەر بودجەی 2020ی عیراق و پشكی هەرێمی كوردستان بڕیاروایە جیگیر بكرێت ئەگەر كوردستان پابەندبێت بەهەناردەی نەوت، هەروەها دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگەری مەترسییە تەندروستی و ئابوورییەكانیش كەم دەكاتەوە.

جەختی لەوەش كردەوە، كۆی گشتی ئەم خاڵانە دەكرێت وەك خاڵی ئیجابی و گۆڕانكاری سەیربكەین كە ڕاستەوخۆ لەسەر بازاڕو ئابووری دادەنێت.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format