وەک ڕوونە کەوا کۆمپانیاکان هەمیشە پلانی بەبازاڕکردن دادەنيت بۆ بەبازاڕکردنی کاڵاکانیان، بەجۆرێک کەوا ئەو کاڵایانەی بە شێوازی دروست و ڕێک و پێک و بەگوێرەی پلان بەبازاڕ دەکرێت، زوتر لە بازاڕ شوێنی خۆی دەکاتەوە و زیاتر دەفرۆشرێت، بەماوەیەکی کەم سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.وە خێرا فرۆشتنی کاڵا لە بازاڕ و سەرکەوتنی تێیدا دەوەستيتە سەر ئەو بەبازاڕکردنەی کەوا بۆی دەکريت.

بۆ ئەوەی پڕۆسەیەکی سەرەوکەوتووی بەبازاڕکردنت هەبيت پيویستە ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگریت:-

 

١-پێویستە کاڵاکە پێداویستیێکی بازاڕبێت، واتە پيویوستە کۆمپانیاکە بازاڕ شیبکاتەوە و دیراسەی تەواوی بازاڕ بکات تەنانەت بەر لەدروست کردنی کاڵاکەش، بۆ لێکدانەوەی ڕاددەی گونجاویەتی کاڵاکە، گەر کاڵای بەرهەمهينراو لەکاتی گونجا و شوێنی گونجاو بەبازاڕبکريت و کاڵاکەش پێویستیەکی بازاڕ بيت و چارەسەری کيشەیەک بکات، بێگومان تاکە ڕيگر لەسەرکەوتنی فرۆشتنی ئەم کاڵایە تەنها کاتە، ئەویش کاتيکی کەم، گەر وانەبيت، دەبيت پێداچوونەوەیەک بکەیت لە گونجاویەتی کاڵاکەت.

 

٢-بەر لە دەستکردن بە پڕۆسەی بەبازاڕکردن، دەبێت لێکدانەوەیەک بۆ تێچوو و داهاتی پرۆسەکە بکەیت، زۆرجار کۆمپانیاکان بەبي گوێ دانە خەرجی بەبازاڕکردن و کارمەندەکانی لەم پرۆسەیە بەشدارن، پارە خەرج دەکات لەکاتێک دا ئەو داهاتەی دێتەوە دەستی بەشی خەرجیەکانی ناکات، تا بگات بە قازانج، بەمەش پڕۆسەکە هەرزوو شکست دەهينيت، بەگوێرەی داهات و قازانج خەرجی بکە لە پرۆسەکە تاوەکوو پڕۆسەکە بۆ زۆرترین کات بەردەوام بيت کە ئەمەش سەرکەوتن دەدات بە پرۆسەکە.

 

٣- پڕو پاگەندە و ڕيکلام کردن کە یەکێکە لەو بنچینانەی لەم پڕۆسەیە بەکار دێن لەم بابەتە درێژەی ٧ تێکەڵەکەی بەبازاڕکردن بخوێنەوە، دەبيت زۆر بە زیرەکانە ئەنجام بدرێت.

واتا بۆ ڕێکلام کردن دەبيت شێواز و تەکتیکی سەردەم بەکار بيت، جگە لە تەنها پشت بەستن بە ڕێکلامی تیڤی  کە خەڵک لێی بێزاربووە ، یانیش لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کەوا هەموو خەڵکيک نای خوێنێتەوە هەوڵ بدە سۆشیان میدیا و ڤایبەر و تۆڕەکانی پەیوەندیکردن و ئەنجامدانی پێشبڕکێ و جۆرەها تەکنیکی تر بەگوێرەی جۆری کاڵاکەت.

 

٤-پێویستە پلانی بەبازاڕکردن واقیعی بێت و هەموو لایەنە نێگەتیڤ و ڕێگریەکان هەژمار بکەیت و هەوڵی چارەسەری گونجاو بدۆزیتەوە بۆیان، نابێت پشتگوێیان بخەیت، چونکە گەر وا نەکەیت لەکاتی خستنە بازاڕی کاڵاکە توشی شۆک دەبیت لەکاتێک کەوا کێشەکان بە شێوەیەک گەورە دەبێت کەوا کۆنترۆڵ ناکرێت، چونکە نووسین لەسەر کاغەز زۆر جیاوازە لەگەڵ واقع.

هەتا زووتر کێشەکان بدۆزرێنەوە، چارەسەرکردنی ئاسانترە.

 

٥-پێویستە پلانی بەبازارکردن گشتگیر بێت، نەوەک تەنها لەسەر ناوچەیەکی تایبەت یاخود چینێکی تایبەت بێت، یانیش تەنها کۆمەڵيک خەڵک بگریت و کۆمەڵێکی تر فەرامۆش بکەیت، بەم جۆرە دەگەیتە زۆرترین بەکارهينەر و زۆرترین فرۆشت دەبيت.

 

٦-نابێت ئەوەش لەبیر بکەیت کەوا چاوديری کۆمپانیاکانی تر بکەیت گەر بەرهەمی هاوشيوە هەبێت لەبازاڕ، ڕەنگە گەر بەرهەمێکی کەمتر لە کوالیتی بەرهەم بهێنیت لە هاوشێوەکانتک خێراترین شت کە پێت دەگات شکستە.

سه‌رچاوه‌: سایتی بازرگان



Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format