لە بەغداد چی رویدا و بۆ رویدا؟

شۆڤێنیزمی عەرەبی یان حەماقەتی تاقمەکەی کوردایەتی؟

دوێنێ شەو لایەنە شیعەکان پێشنیازێکیان هێنا کە تێیدا داوایان دەکرد حکومەتی هەرێم بری ٤۸٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی بەغداد دەفرۆشێ و نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەکانیش لە بەرامبەر:

۱. عێراق تێچوی دەرهێنانی نەوت ئەگرێتە ئەستۆی خۆی.

۲. عێراق بۆ ئەم سێ مانگەی ماوە ۲.۲۸ ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.

بەپێی ئەم رێکەوتنە هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان و فرۆشتنی نەوت و غازی ناوخۆی بۆ دەمایەوە کە پێکەوە مانگانە زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری دەکرد کە بەمە دەگەراینەوە بۆ ساڵی ۲٠۱۲ و ۲٠۱۳ و هیچ کێشەی موچە نە ئەما.

ئەم پێشنیارە لەلایەن حکومەتی هەرێم بە تەلفۆن رەتکرایەوە .

_ پاشان گروپی پانزە پێشنیارما کرد و لەگەڵ حەلبوسی و بەشێک لەلایەنە شیعەکان رێکەوتین کە پرسی موچەی هەرێم بەپێی یاسای ئیدارەی مالی عێراق چارەسەر بکرێت کە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی خۆیان ئەتوانن رێکەوتن بکەن چەند بۆ هەرێم بنێرن.

سەرەتا پارتی (حکومەتی هەرێم بە تەلەفۆن) رەزامەندی پیشاندا بەڵام دواتر پەشیمان بونەوە و ئەمپێشنیارەیان کرد:

"بۆ ئەم سێ مانگە رێکەوتنی پێشتری حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی ۳۲٠ ملیار دینار بەردەوام بێت بەڵام حکومەتی هەرێم بەڵێن ئەدات کە لە ۱/۱/۲٠۲۱ ەوە لەرێگەی سۆمۆوە نەوت هەناردە دەکات لە بەرامبەر وەرگرتنی پشکی خۆی لە میزانییەی ۲٠۲۱."

ئەمە پێشنیارێکی قبوڵکراو بوو لای سەرۆک کوتلەکان بەڵام ئەندامانی پەرلەمان وتیان ئێمە هێچ متمانەیەکمان بە بەڵێنی حکومەتی هەرێمنەماوە و رازی نابین.

هەتا سەرۆکی لیژنەی دارایی باسی لەوە کرد کە ئەگەر سێ مانگی رابردوو هەرێم مانگی ٥٠ هەار بەرمیلی لەرێگەی سۆمۆوە هەناردە بکردایە دەتوانرا ئێستا ئەو پێشنیارەی سەرەوە رازی ببین بەڵام متمانە نەماوە.

پاشان دانیشتنی پەرلەمان لە کاتژمێر ۱۲ ی نیوەرۆ رۆژی چوارشەممە دەستتپێکرد و ئەو برگەیەی تایبەت بوو بە یاسای قەرز دواخرا تا ئەوەی کورد سیغەیەک ئامادە بکات پێی رازی بێت.

بەڵام هیچ شاندێکی حکومەتی هەرێم نەهاتن بۆ بەغداد، کارەکان بە تەلەفۆن و تەلەفۆن کاری بوو.

دانیشتن زیاتر دواکەوت تا کاتژمێر ۱٠ شەو. بەڵام گفتوگۆکان ئەنجامی نەبوو، پاشان بریاردرا کاتژمێر ۱۲ شەو دانیشتن دەستپێبکاتەوە و تەنیا ئەو برگەیەی تایبەت بوو بە هەرێم کێشەی لەسەر بوو، بەڵام

تا کاتژمێر ٥ دانیشتن نەبوو وە نیسابیش نەبوو.

لایەنە شیعەکان زۆر نیگەران بوون لە بێ باکی حکومەتی هەرێم و ئیستغلالکردنیان، بەرپرسێکی کورد یش نەزانانە پێشنیاری کردبوو کورد نیساب تەواو نەکات ئەوەش گەورەترین هەڵە بوو.

 بێزاری و تورەیی زیادی کرد تا ئەوەی لایەنە سونە و شیعەکان توانییان بێ کورد نیساب بەدەستبێنن و دواتر کورد چونە ژورەوە کە ئەمە کاردانەوەی سلبی هەبوو وە تورەیی و شەڕ و دەنگە دەنگی لێکەوتەوە .

بەڵام ئیتر یاساکە مادە مادە دەنگی لەسەر ئەدرا و تا گەشتە ئەو برگەیەی تایبەت بوو بەهەرێم و بە دەنگی زۆرینە یەکلایی کرایەوە.

ئێستاش ئەگەر هەرێم نەوت بدات بە عێراق دەتوانرێت کێشەی موچە بەتەوای چارەسەر بکرێت بێ دواکەوتن و لێ برین.

سەرکەوت شەمسەدین

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format