پیاوێک هات بۆ لای ئیمامی عەلی وتی:
یا ئیمام دەبینم ڕزقم نیەو ڕزقم سوارە .
ئیمام وتی : بە قەڵەمی شکاو نانوسی .؟
وتی نەخێر .
وتی : بەشانەی دەنک شکاو قژ داناهێنی .؟
وتی : نەخێر .
وتی : لەوانەیە لەڕۆشتندا پێش پیاوی بەتەمەن کەوتبی .؟
وتی : نەوەڵا .
وتی : دوای نوێژی بەیانی ناخەویتەوە .؟
وتی : نەخێر .
وتی : وازت لە دوعاکردن نەهێناوە بۆ دایک و باوکت .؟
وتی : بەرێوەڵا ..
فەرموی : من لە پێغەمبەرم (درودی خوای لێ بێت) بیستووە ، فەرمویەتی: دوعانەکردن بۆ دایک و باوک ڕزق دەبڕێ ..
وتی : دایک و باوک لە یاد مەکەن .
پێنج فەرزە دوعایان بۆ بکەن .
بڵێ : یا ڕەبی ، باوک و دایکم لەوانە بن کاتێک بەسەر پردی سیراتدا دەڕۆن ، ئاگر هاوار دەکات خێرا بپەڕنەوە ، خەریکە نوری ئیمانتان ئاگری من دەکوژێنێتەوە .
خوایە باوک و دایکمان لە ئەهلی بەهەشت بن ..
امین