بای بای سایكس بیكۆ

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج  

له‌ رۆژی 19-11-1916 رێكه‌وتنی سایكس بیكۆ بۆ دابه‌شكردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌به‌ نهێنی مۆر كرا ، نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا جۆرج بیكۆو نوێنه‌ری به‌ریتانیا مارك سایكس بوون ، رێكه‌وتنه‌كه‌ 12 ماده‌ بوو ، كورد گه‌رچی پێشتر قوربانی ژێرده‌ستی عوسمانی و سه‌فه‌وی بوون ، هیوا خواز بوون له‌و بۆنه‌یه‌دا كه‌ فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا نه‌خشه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان داڕشته‌وه‌ ، ئه‌وانیش به‌ مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن ، به‌ڵام دیسان به‌ زۆر هۆكار كورد كرایه‌وه‌ قوربانی و به‌ریتانیا عیراق به‌ كوردستانه‌وه‌و فه‌ڕه‌نسا سوریا به‌ به‌شه‌ كوردستانه‌كه‌یه‌وه‌و روسیا باكوری كوردستان و ناوچه‌ گه‌لی دیكه‌ی ده‌ستكه‌وت و كوردیش هیچ .

بارزانی ساڵێك پێش ریفراندۆمی 2017له‌ 2016و له‌ یادی 100 ساڵه‌ی سایكس بیكۆدا له‌ نامه‌یه‌كدا وتی " سایكس بیكۆ مردو خۆمان بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆمان ده‌ده‌ین " به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ نه‌دراو ساڵی دواتر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ خوێن له‌ چنگی داعش رزگار كرابوو به‌ جێهێڵرا .

ئێستا له‌ بری رزگار بوون له‌و مۆته‌كه‌یه‌ به‌ ناچاری داوای بودجه‌وموچه‌ له‌ به‌غدا ده‌كه‌ین و رێكه‌ونی 50 ساڵه‌ی نه‌وت و گازیشمان له‌ ته‌ك ئه‌ردۆغاندا كردووه‌ ، كه‌ له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین دیكتاتۆری سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌ ، له‌ كاتێكا ئه‌ردۆغان به‌ ناو هێنانی كوردیش ده‌هری ده‌بێت ،سه‌یر له‌وه‌دایه‌ رێكه‌وتنه‌ په‌نجا ساڵیه‌كه‌ له‌ پشت ئه‌و ده‌زگایه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ناوی پارله‌مانه‌و تا ئێستاش نه‌خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست پارله‌مان .

ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه‌شه‌ش ساڵ دواترو له‌ 22-12-1922 به‌ریتانیاو عیراق دانیان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودا ناو دوای یه‌ك دوو ساڵ په‌شیمان بوونه‌وه‌و كوردیش له‌و رۆژه‌وه‌ به‌ دوای چاره‌نووسه‌وه‌یه‌و تا ئێستاش له‌ بری پێكه‌وه‌ بوون و هاوخه‌می به‌ هه‌مان ئاوازی دوژمن به‌ شێكمان به‌شێكی ترمان به‌ تیرۆریست له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات " وای له‌ من ، وای له‌ من " .


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format