نوحی پێغەمبەر

نوح بۆ ماوه‌ی 950 ساڵ ئامۆژگاری گه‌له‌كه‌ی خۆی كرد، به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان نه‌هێنا. خوای گه‌وره‌ نوحی ئاگاداركرد ئیتر بێجگه‌ له‌و چه‌ند كه‌سه‌ كه‌مه‌ی باوه‌ڕیان پێكردووی كه‌سی تر باوه‌ڕت پێناهێنێ.

به‌ڵام نوح جارێكی تریش خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خواپه‌رستی بانگكرده‌وه‌ كه‌چی له‌ وه‌ڵامدا وتیان: ئه‌ی نوح ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌م قسانه‌مان بۆ ده‌كه‌ی ئێمه‌ باوه‌ڕناهێنین! بڕۆ چی ده‌كه‌ی بیكه‌!

نوح وتی: خوایه‌ گیان خۆت ده‌زانی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئارامم گرتووه‌، هه‌موو كاتێك ئه‌م قه‌ومه‌م بۆ خواپه‌رستی و وازهێنان له‌ بتپه‌رستی بانگكردووه‌، به‌رده‌وام بووم له‌گه‌ڵیان به‌شه‌وو به‌ رۆژ،

به‌ ئاشكراو به‌نهێنی، به‌ كۆمه‌ڵ و به‌تاك تاك قسه‌م بۆ كردوون، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر باوه‌ڕناهێنن و بێزاربووم له‌ ده‌ستیان، ئه‌ى خوای گه‌وره‌ كه‌س له‌م كافرانه‌ مه‌هێڵه‌ له‌سه‌ر رووی زه‌ویدا.

خوای گه‌وره‌ پاڕانه‌وه‌ی نوحی وه‌رگرت و فه‌رمانی كرد به‌ نوح كه‌شتییه‌ك دروست بكات چونكه‌ قه‌ومه‌كه‌ی نوقمی ده‌ریا ده‌كات. كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌ چاویان به‌ نوح كه‌وت كه‌شتی دروست ئه‌كات،

گاڵته‌یان پێكرد. نوحیش ئارامی گرت و وتی: كاتێكیش دێت ئێمه‌ گاڵته‌ به‌ ئێوه‌ بكه‌ین..!

په‌یمانی خوای گه‌وره‌ هات و باران ده‌ستی پێكردو ئاو هه‌ستا و هه‌موو شوێنێكی پڕكرد..! خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كرد به‌ نوح:

خۆت وباوه‌ڕداران بچنه‌ كه‌شتییه‌كه‌وه‌و له‌ هه‌موو گیاندارێك جووتێك هه‌ڵبگره‌ نێرێك و مێیه‌ك.

پاشان كه‌شتییه‌كه‌ به‌ناوی خوای گه‌وره‌ كه‌وته‌ سه‌ر ئاوو بێباوه‌ڕه‌كانیش له‌ ترسی ئاوه‌كه‌ به‌ره‌و شاخه‌كان رایان ده‌كرد، كوڕێك و ژنێكی نوحیش له‌گه‌ڵ كافره‌كان بوون.

نوح كوڕه‌كه‌ی خۆی بینی له‌ ئاوه‌كه‌دا خه‌ریك بوو ئه‌خنكا، نوح وتی: كوڕم له‌گه‌ڵ ئێمه‌ سواری كه‌شتییه‌كه‌ به‌و له‌گه‌ڵ كافران مه‌به‌..!

كوڕه‌كه‌ی وتی: ده‌چمه‌ سه‌ر شاخێكى به‌رزو ئاو پێم ناگات.

نوح وتی: كوڕم ئه‌مڕۆ جگه‌ له‌ په‌نای خوای گه‌وره‌ هیچ په‌نایه‌كى تر نییه‌.

به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی باوه‌ڕی نه‌هێناو شه‌پۆلی ئاو دووری خسته‌وه‌و خنكا،

نوح زۆری پێناخۆش بوو چونكه‌ كوڕی بوو ئه‌یویست له‌ ئاگری دۆزه‌خ رزگاری بكات، نوح له‌ خوای گه‌وره‌ پاڕایه‌وه‌و وتی: خوای گه‌وره‌ كوڕه‌كه‌م له‌ منه‌و تۆش په‌یمانت راسته‌و باشترین دادوه‌ری.

به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ناڕوانێته‌ پشت و بنه‌ماڵه‌ و ته‌نها خاوه‌ن باوه‌ڕه‌كان ڕزگارده‌كات، خوای گه‌وره‌ نوحی ئاگاداركرده‌وه‌:

ئه‌و كوڕه‌ له‌ تۆنییه‌، ئه‌وه‌ كرده‌وه‌یه‌كی خراپه‌، كافر نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر نییه‌ با كوڕیشت بێت، داوای شتێك مه‌كه‌ كه‌ نایزانی و وه‌ك نه‌زانه‌كان مه‌به‌. نوحیش داوای لێبووردنی له‌ خوای گه‌وره‌ كرد.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format