د. زانیار ئاغال
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی له سلێمانی
ئهم نهخۆشییه ههموومانی فهوتاند، ئهى هاوار لهكوێن؟
ـ هەر جارێک ئێمەی پزیشک و کارمەند و کارگوزار کە خەفەریاتمان هەبێت بە کۆڵێک خەفەتەوە ئەڕۆینەوە ماڵەوە،مەگەر کەسێک ویژدانی نووستبێت یان بەرد بێت گەرنا ئەستەمە.
ـ پیاوێک دەبینیت بە دیار باوکییەوە کە ساڵی پار زەرعی جگەریان بۆ کردووە لە هندستان بە چەند دەفتەر دۆلار،بە سەد هەوڵ و دوعا چاک بۆتەوە، ئێستا کۆرۆنایەتی و ناتوانێت یەک تۆز هەناسە بگەیەنێتە سنگی و چاودێری ووردی ئەوێت و جێگەش نییە. نەخۆشخانەی ئەهلیش وەری ناگرێت.
ـ کوڕێکی گەنج تووش بووە و بە فول ئۆکسجینەوە ڕێژەی ئۆکسجینی خۆی ناگاتە ٦٠ و مورافقەکەشی چاوی پڕە و ئەڵێم لەبەر دەمی مەگری با وورەی نەڕووخێت ئەڵێت لەبەر ئەو ناگریم ئەوە ئێستا دایکم مرد لە ماڵەوە بە کۆرۆنا و نازانم چۆن خۆم بگرم لەبەر براکەم.
ـ خەڵکی ئەم هەرێمە فەوتا بە دەست ئەم نەخۆشییە، ڕاکە ڕاکی کڕینی بتڵی ئۆکسجین و دەرمانی گران و عیادە و واستەکردن بۆ جێ کردنەوە لەنەخۆشخانە و مردنی مەرگی کەس و کار و ئازیزی یەکتر. بەڵام کە دەچیتە دەرەوە کەس باکی نییە زۆر سەیرە. باشە ئەو هەموو چالاکوان و سیاسی و مەلا و قسەکەرانە کوان؟ کەمپینیان ئەکرد بۆ شتی بێ مانا و بۆ پەیکەر و مافی فڵان و فیسار و بۆ قبوڵ نەکردنی ئەو سوکایەتی و ئەو نازانم چی؟ باشە لە ژیانی خەڵک گرنگتر هەیە وا هەمووی بێ دەنگە لە بەرپرسەوە تا بێ پرس؟
ـ خەمی ئەوەمە ڕۆژێک بێت هەموو جیهان بە ئاهەنگەوە ئەم نەخۆشییە کۆتایی پێ بێنن، بەڵام ئێمە بە شیوەنەوە هەر وەک چۆن لە ڕووداوەکانی دیکەش وا بووین و سەد پرسیار بە جێ ما لە پاش خۆی. یادەوەری قوربانیانی کۆرۆنا تەنها لای ئەوانە دەمێنێتەوە کە لەگەڵی ژیان گەر نا پاڵەوانە کارتۆنەکان کە دەڵێن وامان کرد و وامان ئەنجام دا بۆ نەخۆش و بۆ خەڵک گەر بمێنن دوای ئەمە دەچنەوە سەر قسە زلەکانی خۆیان. لەگەڵ ڕێز و دەستخۆشی بۆ هەموو ئەوەی بە ڕاستی لە خزمەتدا ماوەتەوە.