6
3 shares, 6 points

به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازی تێسلا، سامانی ئیلان ماسكیش زیادی كرد و توانی پێش بیل گتس دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت بكه‌وێته‌وه‌. ئیلان ماسك هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند نییه‌ به‌ڵكوو داهێنه‌رێكه‌ كه‌ توانیویه‌تی له‌ خزمه‌تی ژینگه‌ و مرۆڤایه‌تی هه‌نگاوی گه‌وره‌ بنێت.

به‌های پشكه‌كانی تێسلا به‌ رێژه‌ی 6.5% هه‌ڵكشا كه‌ به‌‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه‌ به‌ كاره‌با كار ده‌كه‌ن. دامه‌زرێنه‌ری تێسلا ته‌مه‌نی 49 ساڵه‌ و به‌م رووداوه‌ش هێنده‌ی تر ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو.

ته‌نیا له‌ یه‌ك رۆژدا سامانی ئیلان ماسك حه‌وت ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیادی كرد

ته‌نیا له‌ یه‌ك رۆژدا سامانی ئیلان ماسك حه‌وت ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیادی كرد و گه‌یشته‌ 128 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.

له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینییه‌وه‌ 100 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار به‌ سامانی ئیلان ماسك زیادی كردووه‌ كه‌ به‌ سه‌رمایه‌كی زۆر هه‌ژمار ده‌كرێت.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌ی ئابووری بلوومبێرگ سامانی بیل گتس دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت 127 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاره‌.

 پێویسته‌ بگوترێت بیل گتس به‌شێك له‌ پاره‌ و سامانه‌كه‌ی له‌ كاره‌ خێرخوازییه‌كان خه‌رج ده‌كات ئه‌گه‌رنا سامانه‌كه‌ی زۆر له‌مه‌ زیاتره‌ و ئیلان ماسك نه‌یده‌توانی پێشی بكه‌وێته‌وه‌.

جێف بێزوس دامه‌زرێنه‌ری ئامازۆن ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌ كه‌ سامانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 182 ملیار دۆلار.

له‌ لیستی میلیاردێره‌كانی دنیا جێف بێزوس دامه‌زرێنه‌ری ئامازۆن ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌ كه‌ سامانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 182 ملیار دۆلار.

به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های پشكه‌كان له‌ بازاڕی بۆرسه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی سامانی ماسك و بێزوسه‌.

له‌ ماوه‌ی 12 مانگی رابردوو به‌های پشكه‌كانی تێسلا 675% زیادی كردووه‌ كه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز هه‌ژمار ده‌كرێت و نرخی كۆمپانیاكه‌ چه‌ندان هێنده‌ زیادی كردووه‌.

به‌های كۆمپانیای تێسلا له‌ بازاڕه‌كانی بۆرسه‌ 500 ملیار دۆلاره‌.

سه‌یر له‌وه‌دایه‌ به‌های كۆمپانیای تێسلا له‌ بازاڕه‌كانی بۆرسه‌ 500 ملیار دۆلاره‌. هه‌رچه‌نده‌ تێسلا به‌راورد به‌ كۆمپانیاكانی تری ئۆتۆمبێلسازی به‌رهه‌هێنانی كه‌متره‌ به‌ڵام پشكه‌كانی به‌ گرانترین پشك هه‌ژمار ده‌كرێن كه‌ له‌ بازاڕی بۆرسه‌ كڕین و فرۆشتنی پێ ده‌كرێت.

له‌ لیستێكی تردا كه‌ گۆڤاری فۆربس بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ سامانی ئیلان ماسكی به‌ 110 ملیار دۆلار هه‌ژمار كردووه‌ كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ریزبه‌ندی چواره‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی دنیا.

زۆر كه‌س نازناوی ئه‌ندازیاری داهاتوویان به‌ ئیلان ماسك داوه‌

زۆر كه‌س نازناوی ئه‌ندازیاری داهاتوویان به‌ ئیلان ماسك داوه‌ و هه‌ندێكی تریش به‌ كه‌سێكی فێڵبازی هه‌ژمار ده‌كه‌ن به‌ڵام ماسك مرڤێكی زۆر زیره‌كه‌ و ئه‌و كه‌ به‌ره‌سه‌ن خه‌ڵكی ئه‌فریقای باشووره‌ كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی هه‌بووه‌ كه‌ زۆر كه‌س ئاره‌زووی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یان ده‌كرد.

له‌ دیمانه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ساڵی 2011 نیۆیۆرك تایمز له‌گه‌ڵ ئیلان ماسك ئه‌نجامی دابوو هیوای ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیبوو بتوانێت له‌ ماوه‌ی 10 تا 20 ساڵی داهاتوو مرۆڤ بگه‌یه‌نێته‌ مه‌ڕیخ . نیۆیۆرك تایمز ئه‌وی به‌ سه‌ركه‌وتوترین مرۆڤ هه‌ژمار كردبوو.

له‌ ساڵی 1994 ئیلان ماسك یه‌كه‌م كۆمپانیای خۆی بنیات نا و ئه‌و كات ته‌مه‌نی 24 ساڵ بوو و كاتێك ته‌مه‌نی بووه‌ 30 ساڵ پی په‌لی بنیات نا به‌ڵام به‌ كۆمپانیاكانی تێسلا، ئێسپێس ئێكس و هایپه‌ر لۆپ ناوبانگی ده‌ركرد. به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی توانی له‌ پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل شۆڕشێك به‌رپا بكات.

10 ملیار دۆلاری له‌م بواره‌دا ته‌رخان كرد بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دۆلار قازانج بكات

ماسك بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی خۆی ماندوو كرد و ته‌نانه‌ت 10 ملیار دۆلاری له‌م بواره‌دا ته‌رخان كرد بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دۆلار قازانجی ده‌ست بكه‌وێت.

ماسك رووی له‌ ته‌كنه‌لۆجیای وزه‌ی خۆریش كردووه‌ و كۆمپانیایه‌كی به‌ ناوی شاری خۆر بنیات ناوه‌ و له‌ ساڵی 2016 به‌ كۆمپانیای تێسلای گرێ دا. بڕیاره‌ 300 هه‌زار ماڵ به‌ ته‌كنه‌لۆجیای به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ له‌ تیشكی خۆر كاره‌بای 24 سه‌عاته‌یان بۆ دابین بكرێت.

ئه‌و وزه‌یه‌ی سه‌ربانی خانووه‌كان وه‌ری ده‌گرن به‌ پشتبه‌ستن به‌ ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی تر ده‌كرێ بۆ ئۆتۆمبێله‌كان بگوازرێنه‌وه‌ و پێی شه‌حن بكرێنه‌وه‌.

ماسك له‌ ساڵی 2015 دا ته‌كنه‌لۆجیای دیواری هێزی خسته‌ڕوو

ماسك له‌ ساڵی 2015 دا ته‌كنه‌لۆجیای دیواری هێزی خسته‌ڕوو. له‌م ته‌كنه‌لۆجیایه‌ سوود له‌و جۆره‌ باترییانه‌ وه‌رده‌گیرێت كه‌ دووباره‌ ده‌كرێ شه‌حن بكرێنه‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی مۆبایلی هۆشمه‌نده‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره‌ باترییانه‌ ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ بازاڕ تاراده‌یه‌ك دواخست. ته‌كنه‌لۆجیاكه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كارگه‌ی گه‌وره‌ له‌ بیابانی ویلایه‌تی نێڤادا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.

به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله‌ هایپه‌ر لۆپ كه‌ جۆرێكی نوێی گواستنه‌وه‌ی خێرایه‌ له‌ لایه‌ن ئیلان ماسك له‌ ساڵی 2013 داهێنرا و توانی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك بۆ خۆی رابكێشێت.

ده‌توانن به‌ خێرایی هه‌زار و 220 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا گه‌شت بكه‌ن.

له‌و جۆره‌ گواستنه‌وه‌یه‌ ژووری تایبه‌تی له‌ ناو لووله‌یه‌كی ئه‌ستوور دروست ده‌كرێن كه‌ هیچ هه‌وایه‌كیان تێدا نییه‌ و ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌ ناو ژووره‌كه‌ جێگیر ده‌كرێن ده‌توانن به‌ خێرایی هه‌زار و 220 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا گه‌شت بكه‌ن.

ماسك وازی له‌ داهێنانه‌كانی نه‌هێناوه‌ و له‌ ساڵی 2016 ده‌ستی به‌ دروستكردنی ئامێرێكی تر كردووه‌ كه‌ به‌ neurlink ناسراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانێت پێوه‌ندی نێوان مێشكی مرۆڤ و كۆمپیوته‌ر زۆر زیاتر بكات. ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ هێشتا له‌ قۆناغی سه‌ره‌تادایه‌.

عه‌قڵ و تواناكانی ماسك وایكردووه‌ ئه‌و كابرایه‌ رۆژ به‌ رۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت و خزمه‌تی زیاتری مرۆڤایه‌تی بكات.

 سلێمان تاشان


Like it? Share with your friends!

6
3 shares, 6 points

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format