“سامسۆنگ”لە ڕیزبەندی سەرەوەی ئەو مۆبایلە زیرەكانەیە كە پڕفرۆشترین بووە لە ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە چارەكی سێیەمی ساڵی 2020.
بەپێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای (ئینتەرناشوناڵ داتا گروپ)، سامسۆنگ 29.6 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لەماوەی مانگی تەمموزەوە تا ئەیلول هەناردەكردوو، پشكی بازاڕیشی 31.8% بووە.
لە دوای سامسۆنگ، كۆمپانیای تەكنەلۆژی “شاومی”ی چینییە كە 13.4 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، بە پشكی بازاڕیی 14.4%ـ هەناردەكردووە.
كۆمپانیای چینی (ترانسیۆن) لە پلەی سێیەمدایە بە پشكی 13.4%، لە هەمان كاتدا “ئەپڵ” بۆ ڕیزبەندی چوارەم بە پشكی 12.7% ڕووی لە پاشەكشەكردن كردووە و “هواوی”يش بۆ ڕیزبەندی پێنجەم دابەزیوە.