ئایا پشتگیریکردنی برای موسڵمانت دەروێشییە؟!

مامۆستا هەڵۆ حمە ڕەشید

جێگەی داخە زۆر جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (و بگرە لە ژیانی واقعیشدا ) ئەبینین گەر پۆستێ لەسەر مامۆستاییەکی ئایینی بکرێ و موسڵمانان پشتی بگرن، ئەبینی هەنێ موسڵمانان یەنە جواب و بەو کەسەی پشتی مامۆستاکەی گرتووە و سەریئەخات پێی ئەڵێن (دەروێش)، پێی ئەڵێن دەروێشی فڵان مامۆستا، پێی ئەڵێن تۆ دەروێشی ئەویت بۆیە پشتی ئەگری و سەریئەخەی، لە کاتێکدا ڕەنگە ئەو کەسەی کە پشتی مامۆستاکە ئەگرێ دور و نزیك مامۆستاکە نەناسێ و ڕەنگە بینەری چوار ووتاریشی نەبووبێ، بەڵام ئەزانێ کە مامۆستایەکی عەقیدە پاکە و سەر بە حزب و لایەن نیە و حەڵاڵی حەرام نەکردووە و حەرامی حەڵال نەکردووە!

بەڕاستی ئەمە دیاردەیەکی زۆر ناشرینە، کە زۆر بەدی ئەکرێ لە تۆڕی فەیسبووك، بێ ئاگان لەوەی پشتگیریکردن و سەرخستنی برای موسڵمان لە ڕووی شەرعەوە واجبە!

با بزانین قورئان چیمان پێ ئەفەرمێ لەو بارەیەوە:

– خوای گەورە لە سورەتی التوبة ئایەتی ٧١ ئەفەرمێ: ئیمانداران (لە نێر و مێ) خۆشەویست و سەرخەری یەکترن.

– خوای گەورە لە سورەتی الحجرات ئایەتی 10 ئەفەرمێ: ئیمانداران برای یەکن نێوان براکانتان چاکبکەن و لە خوا بترسن بەڵکو بەر ڕەحمی خوا بکەون.

لێرە ئاماژە بەچەن حەدیسێکیش ئەیەین، پێغەمبەر، صلی الله علیه و سلم، ئەفەرمێ:

– ئیماندار بۆ ئیماندار وەکو خانوو وایە کە خشتەکانی هەندێکی هەندێکی تری قایم ئەکات.

– نموونەی ئیمانداران لە خۆشەویستیان و بەزەییان و هاوسۆزییان وەکو نموونەی جەستەیە گەر بەدەست ئەندامێکییەوە بناڵێنێ هەموو جەستەی شکایەت ئەکات بۆی بە شەونخوونی و لەرز و تا.

– براکەت سەرخە گە زاڵم بێت و گەر زوڵم لێکراوبێ (گەر زاڵمبێ ڕێگری لێئەکەی و نایەڵی زوڵم بکات).

ئەمانە و چەندین حەدیسی تریش لە بارەی سەرخستن و دیفاعکردنت لە برای موسڵمانت، بۆیە زانایان کۆکن کە سەرخستن و پشتگیریکردنی برای موسڵمانت واجبە!

وە پێغەمبەرمان ﷺ ئاگاداری کردوینەتەوە لە شکاندنی برای موسڵمان و بەرگری نەکردن لێی ،لە جابری کوڕی عبداللە خودا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر ﷺ فەرمویەتی : هەرکەسێک موسوڵمانێک  بشکێنێت لە کۆمەڵەیەک باسی شەرەفی بکات لەڕێزی کەم بکاتەوە ئیلا اللە دەیشکێنێت لەناو کۆمەڵێک کەپێی خۆشە سەری بخەن ،وەهەر موسوڵمانێک برایەکی سەربخات لەکۆمەڵەیەک کە دەیشکێننەوە ولەحورمەتی کەم دەکەنەوە ئیلا اللە سەری دەخات لەکۆمەڵەیەک کەحەزدەکات سەربکەوێ تیایدا

بۆیە بەڕێزان، گەر هەر یەك لە ئێمە ببینن کەسێ پۆستێکی کردووە لەسەر برایەك یان خوشکێکمان کە لە دایك و باوکمان بووە، ئەوا بێ گوومان پێمان ناخۆش ئەبێ و یەینە جواب لەسەری، کەواتە چۆن ئەکرێ بێ دەنگ بین لەسەر ئەوەی سووکایەتی بکرێ بە مامۆستایەکی ئایینی، ئەی مەگەر ئەوانیش برای ئیمانیمان نین؟!

سەرخستن و پشتگیریکردنی برای موسڵمانت بە ئەرکی سەر شانت بزانە و گەر بە پشتگیریکردن و سەرخستنی برای موسڵمانی عەقیدە پاك و بێ لایەن و حەق بێژ  پێت ئەووترێ (دەروێش) ئەوا شانازی بەو دەروێشبوونەوە بکە!

جا بۆیە بەرگری کردن لە برای موسوڵمانن و خۆش ویستنی و سەرخستنی مافی ئەوەوە اللە جل جلالە لەسەرتای واجب کردووە چ جای مامۆستایەکی خەمخۆری قیامەتی موسوڵمانان

هاوپێچ:وێنەی خۆم لەگەڵ مامۆستای زۆر ئازیز


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format