((مانی تابانم))
ئەی ئـــەویــنـی مانــی تــابــانـم دە شــەوقــی خـۆت کەوە
تـــــا بـــبـــم نـــێـــچــیـــری ئـــەو داوە تــکــایـــە بــێـرەوە
هەر وەکـو جـاران بە هەسـتی جـوان کـەرەم کە گـیـانەکەم
زوڵــــــفـــەکـــەت زنـــجـــیــــرە ئـــاڵاوە تـکــایـە بــێــرەوە
تـــۆ بە لــوتــفــی چـــاوەکــانــت پــێــــم بدە نـیـگــایـەکـت
عــــمرەکــــەم بـــۆ تــــۆیــە فـــەوتـــاوە تـکــایـە بـــێــرەوە
تۆ ئــەگــەر وەعـد و بــەڵــێـنــت پـێـم بـفـەرموی چاوەکەم
غـــەیــری تـــۆ هەستم نــەبـــێ ئـــــاوە تــکــایــە بــێــرەوە
تۆ وەکــو لــەیــلا بە فــەرمـی ئاشـکـرایـکـە عـیـشـقــەکەت
حـاڵی مــن مــــەجــنــــونــە شـــێـــواوە تـکـایە بــێــرەوە
تاکــو ئــەو رۆژەی کـە عــومــرم دێــتــە کـۆتــایـی ئـەڵــێـم
من لــــە بـــەر تـــۆ جــەرگـــم زوخـــاوە تـکــایــە بــێــرەوە
گــەر بـــزانـی بــۆچـی (مەهجور) م لە خــۆم نــاوە ئــەتــۆ
هــەجـــری مــن نــاکــەی لــە هــیــچ لاوە تــکـایە بــێــرەوە
جمعە داوودی (مههجور)
13/9/2020