هێلكه‌ی به كوڵاوى بخۆن
له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی ته‌ندروستی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خواردنی هێلكه‌ی كوڵاو پێویسته.
له‌و بابه‌ته‌دا له‌شكر حه‌مید ده‌شڵێت: هێلكه به‌هۆی پێكهاته‌كه‌یه‌وه سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی باش له ڤیتامین و كانزاكان و پرۆتین و چه‌وری كه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته به‌سوودن.
ده‌شڵێت: هێلكه به كوڵاوی بخۆن سوودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌هۆی بوونی ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان وه‌كو ڤیتامین(A , B5 , B12 , B2 ) و كانزا سوودبه‌خشه‌كان وه‌كو كالسیۆم و زینك و سلینیۆم، هه‌وه‌ها ئۆمێگا3 له یه‌ك هێلكه‌دا 77 كالۆری و 6 گم پرۆتین و 5 گم له چه‌وری سوودبه‌خشی تێدایه.
سووده‌كانی هێلكه‌ی كوڵاو بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ:
1-به‌هێزكردنی مێشك: خواردنی هێلكه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن و سه‌لامه‌تی مێشك به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مادده‌ی كۆلین كه كارده‌كات له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیلتهابی مێشك.
2-پاراستنی سه‌لامه‌تی كۆرپه له‌كاتی دووگیانی‌دا: به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر پرۆتین كه سه‌ره‌كییه بۆ گه‌شه‌ی كۆرپه‌له خانه‌كانی له‌شی له‌كاتی دروستبووندا، هه‌روه‌ها هۆكاری گه‌شه‌ی ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو دوور له نه‌خۆشی.
3-به‌هێزكردنی ئێسك: هێلكه‌ی كوڵاو ڕێژه‌یه‌كی باش كالسیۆمی تێدایه كه ئێسك به‌هێزو پته‌و ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ڕێگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری شكانی ئێسك.
4-رێگره له كه‌مبوونی خوێن: هێلكه‌ی كوڵاو ڕێگره له كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خوێن له خانه‌ی خرۆكه سووره‌كان و هیمۆگلۆبین له له‌شدا.
5-ته‌ندروستی و جوانكردنی پێست: هێلكه‌ی كوڵاو ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسانی تێدایه كه ئه‌م دژه ئۆكسانه كارده‌كات بۆ هاوسه‌نگكردنی ڕه‌گی سه‌ربه‌ست له جه‌سته‌داو یارمه‌تی ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێستێكی ته‌ندروست.