ره‌قه‌مێك مه‌مه‌ی شیری منداڵ چه‌ند ئاو ده‌گرێت؟

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌موو جۆره‌ مه‌مه‌یه‌كی شیری منداڵان یه‌ك قه‌باره‌یه‌؟ ژماره‌كان وه‌كو یه‌كترن؟ چه‌ند بڕی ئاو بۆ یه‌ك ڕه‌قه‌م ئاو پێویسته‌؟ د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان چه‌ند زانیاری و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

د.ئاكۆ ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌ك ره‌قه‌م ئاو له‌ مه‌مه‌ی شیری منداڵ، بریتییه‌ له‌ 28 بۆ 30 مل(CC) و هه‌موو مه‌مه‌یه‌ك ده‌بێت به‌و ستاندارده‌ دروستكرابێت، به‌ڵام تێبینیمان كردووه‌ هه‌ندێك مه‌مه‌ی شیر هه‌یه‌ له‌ بازاڕی كوردستان جیاوازی هه‌یه‌، بۆیه‌ وا پێویستده‌كات به‌ر له‌ به‌كارهێنانی مه‌مه‌ی شیر تاقیبكه‌یته‌وه‌ تا بزانیت یه‌ك ره‌قه‌م چه‌ند ئاو ده‌گرێت.

له‌باره‌ی چۆنێتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت: ده‌توانیت به‌ سرنجی ده‌رزی 5 مل كه‌ له‌ زۆر ماڵدا بوونی هه‌یه‌، تاقیبكه‌یته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، گه‌ر مه‌مه‌ی شیری به‌و ستاندارده‌ نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ شیره‌كه‌ روون بگیرێته‌وه‌ یان خه‌ست بگیرێته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ش زیانی ئه‌بێت بۆ منداڵه‌كه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ دایكان و باوكان له‌كاتی كڕینی مه‌مه‌ی منداڵه‌كه‌یاندا په‌یڕه‌وی ئه‌و خاڵه‌ بكه‌ن.

ئا/ لانه‌ كاشان


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format