ئەگەر جۆری خوێنەكەتان (B) یە بزانە بە چ خواردنێك كێشتان زیاد دەبێ
ئەوانەی جۆری خوێنییان (B) ئەو خواردەمەنیانەی دیار دەكەین، كە كێش زیاد دەكات، بۆ ئەوەی زیاتر بخۆیت، بۆ ئەوەی كێشت زیاد بكەیت، یان كەم بكەیتەوە.
پارێزی (رەجیم) ئەوانەی خوێنیان لە جۆری (B)، یەكێكە لە پارێزە باوەكان، لە هەمەمان كاتیشدا سەركەوتوو بووە بۆ چارەسەری قەڵەوی، هەر تاكێك بۆ كەمكردنەوەو دابەزینی كێش لە خوارەوە، باس لە پارێزی (رەجیم) دەكەین بۆ ئەوانەی جۆری خوێنیان (B) بۆ ماوەیەكی درێژ.
ئەو خورادەمانیانەی كێش زیاد دەكات بۆ ئەوانەی جۆری خوێنی (B) ین …
ئەوانەی جۆری خوێنیان (B) پێویستە شارازاییەكی باشیان لەو جۆرە خوردنانە هەبێت، دەتواندرێت هەموو خورادەمەنییەكی رووەكی، بەرهەمەكانی شیرەمەنی و سپیاییەكان لەگەڵ گۆشتی سوور بخۆن، وەدەبێت دوور بكەونەوە لە خواردنی گەنمە شامی و گەنم و نیسك و نۆك، چونكە ئەمانە ئەم كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە.
ئەوانەی جۆری خوێنیان (B) یە دەبێ دوور بكەونەوە لە خواردنی مریشك، چونكە پڕە لە مادەی لیكنین، لەوانەیە كاریگەری لەسەر ڕێڕەوی خوێن لە نێو جەستەدا هەبێت، لە هەمان كاتدا كاریگەری لەسەر كۆئەندامی بەرگری جەستە هەبێت، دووریش نییە خواردنی مریشك یەكێك بێت لەو خورادنانە كە مرۆڤ تووشی سەكتەی مێشك بكات.
جەخت لەوە دەكینەوە هەر پارێزییەك ئەگەر خوێنی لەهەر جۆرێك بێت كاتێ سەردانی پزیشك دەكەیت یەكەم باری تەندروستی دەسنیشان دەكات دوومیش ئامۆژگاریت دەكات، بە پارێزی خواردنێكی گونجاو.
مەترسییەكانی پارێزی بۆ ئەوانەی جۆری خوێنیان (B) یە
دوای ئەوەی زانیاریمان لەسەر پارێزی وەرگرت بۆ ئەوانەی كە جۆری خوێنیان (B) لێرە باس لە مەترسیەكانی دەكەین، كە لە ئەنجامی پارێزی بۆ ماوەیەكی درێژ پەیرەو دەكەن:
1. ئەوانەی ئەو جۆرە پارێزییە دەكەن تووشی ناهاوسەنگی لە توخمەكانی خواردەمەنی لە جەستەدا دەبن لەگەڵ نارێكی خواردن.
2. ئەم جۆرە پارێزییە بۆماوەیەكی زۆر مەترسی لە تووش بوون بە نەخۆشییەكان دڵ زیاد دەكات لەگەڵ هەندێ گرفتی تەندروستی تر.
3. هاوكارە بۆ كەمی هەندێ ڤیتامینەكان و كانزاییەكان لە جەستەدا.