وڵاتی ژاپۆن لە پلانیدایە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەبێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتیانی دابینبکات، هاوکات، تەندروستی بەریتانیاش رایگەیاندووە، ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەریان پەسەند کردووە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە کوتانی هاوڵاتیانیان دەکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری فرانس پرێس، ئەمرۆ چوارشەممە، پەرلەمانی یابان پرۆژەیاسایەکی  بۆ دابینکردنی خەرجیەکانی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا پەسەندکردووە.

لە پێشتردا، ژاپۆن ٦٠ ملیۆن ژەم لە ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر و ٢٥ ملیۆن ژەمی لە مۆدێرنا داواکردبوو، راشیگەیاندبوو، کە ١٢٠ ملیۆن دەرمانی ڤاکسینی ئەسترازێنێکاش وەردەگرن.

لای خۆشییەوە، مات هانکۆک وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندووە، رەزامەندیان لەسەر بەکارهێنانی فراوانی ڤاکیسنەکەی کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک دەربڕیووە و لەهەفتەی داهاتووە دەست دەکەن بە دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.

بەم هەنگاوە بەریتانیا دەبێتە یەکەم وڵات کە ڤاکسینەکە بۆ سەرتاسەری هاوڵاتیان پەسەند بکات کە تا ئێستا ٤٠ ملیۆن دانەی کڕیووە و نزیکەی ٨٠٠ هەزار دانە لە چەند رۆژی دهاتوودا دەگاتە وڵاتەکە.

لە ماوەی رابردوودا، هەر یەک لە کۆمپانیاکانی فایزەری ئەمریکی و بیۆ ئێن تێکی ئەڵمانی کە بەهاوبەشی پەرەیان بە ڤاکسینێک داوە دژی ڤایرۆسی کۆرنا و کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی رایانگەیاند، رێژەی سەرکەوتووی و کاریگەری ڤاکسینەکەیان ٩٥%ـە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تەواوی جیهان لەچاوەڕوانی دواین قۆناغەكانی ڤاكسینی كۆرۆنادایە، بەرپرسانی ئەمریكاش بەردەوام جەخت لەوە دەكەنەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بەدابەشكردنی ڤاكسینەكە دەكەن.


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format